پەرلەمانی عێراق: بە بڕیاری دادگە کۆتایی بە ئەندامیێتی محەممەد حەلبووسی هاتووە

21-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن محەممەد حەلبووسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە 14ـی تشرینی دووەمەوە، کۆتایی بە ئەندامیێتی ناوبراو لە خولی پێنجەمی پەرلەمان هاتووە."
 
رۆژی سیشەممە 21-11-2023 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی موحسین مەندەلاوی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە. 
 
لە نووسراوەکەدا بەرواری 20-11-2023 لەسەرە، هاتووە "پاڵپشت بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لە 14-11-2023ـوە کۆتایی بە ئەندامیێتی محەممەد حەلبووسی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هاتووە."
 
رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامیێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، "ئەمە بڕیاری کۆتاییە و پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەند بن."
 
محەممەد حەلبووسی لە یەکەم کاردانەوەیدا رایگەیاند، "دادگەی فیدراڵی کۆتایی بە ئەندامیێتیم هێناوە؛ ئەوە بڕیارێکی سەیرە؛ سەرم سوڕماوە و نازانم لە کوێوە هاتووە." هەروەها گوتی: "پەنا بۆ رێکاری یاسایی دەبەم بۆ پاراستنی مافی دەستووریم."
 
رۆژی یەکشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2023، دوای پێنج رۆژ لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، کە بەپێی بڕیارەکە لە ئەندامێتی و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.
 
حیزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بە کۆتاییهاتنی ئەندامێتیی محەممەد رێکان حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبووەوە و بڕیاری دا وەزیرەکانی لە حکومەت و پەرلەمانتارانیان لە پەرلەمان و سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمان دەستلەکاربکێشنەوە، بەڵام دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەیانی رەتکردەوە.
 
هاوپەیمانیی تەقەدوومی نیشتمانی کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانە، یەکێکە لە بەشدارانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و لە پێنج پارێزگا بەربژێری هەیە.

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.