عێراق هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەم دەکاتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "بۆ بەهێزکردنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیی نەوت"دا هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەم دەکاتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "بۆ بەهێزکردنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیی نەوت"دا هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەم دەکاتەوە
ئەگەرچی ئیسرائیل گوێڕیەڵی ئەمریکا بوو و هێرشی نەکردە سەر کێڵگە نەوتی و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام زیانی بە سیستمی بەرگری و مووشەکیی ئێران گەیاندووە و رەنگە هێرشی فراوانتریشی بکاتە سەر، ئەمە بۆچوونی ئەو شرۆڤەکارانەیە کە لەم راپۆرتەدا قسەیان کردووە
تەنیا 5ی رۆژی ماوە بۆ ئەوەی ئەمریکای زلهێزی جیهان سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، کە دەکرێت لێکەوتە و گۆڕانکاریی بۆ تەواوی جیهان هەبێت
چالاکڤانێکی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە گوندی تەلقەراحی ناوچەی شەهبای دەرەوەی حەلەب، شەش هاونیشتمانیی خەڵکی عەفرین بریندار بوون
ناوبەناو زریان لە دەریای نێوەڕاستەوە هەڵدەکات و بڕێکی یەکجار زۆری باران بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری دەریاکەدا دەبارێنێت، بە تایبەتی فەرەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا.
کۆمپانیای OpenAIی ئەمریکی، بزوێنەری گەڕانی بۆ ChatGPT زیادکرد کە دەتوانێت نوێترین زانیارییەکان بە شێوەی گفتوگۆ بە بەکارهێنەر بدات. واتە لەمەودوا، ChatGPT دەتوانێت وەک بزوێنەرێکی گەڕان کاربکات، کە ئەوەش بە گوتەی پسپۆڕانی تەکنەلۆجیا، دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر بزوێنەری گەڕانی گووگڵ و پلەی یەکەمی لە رووی زۆرترین بەکارهێنەرەوە پێ چۆڵ بکات.
دوای نزیکەی ساڵێک لە بەتاڵبوونی پۆستەکە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دوای دوو گەڕی دەنگدان، سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد.
باڵیۆزانی وڵاتانی ئەورووپا جەخت لە فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیی وڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە، بەڵام سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، لە وەبەرهێنان لە عێراقدا نەیانتوانیوە رکابەری لە وڵاتانی دیکە بە تایبەت چین بکەن.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان "خۆشەویستییەکی دوولایەنەیە نەک تاکلایەنانە."
باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ویلیەم بێرنز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) و دەیڤد بەرنیاع، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئیسرائیل (مۆساد) لە قەتەرن بۆ ئەوەی لەگەڵ شێخ محەممەد ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر گفتوگۆ لەسەر ئاگربەستی غەززە بکەن.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە هێرشەکەی چوارشەممەی رابردووی ئەنقەرەوە هەبێت و دەڵێت، ئەوان "لە تورکیا و باکووری کوردستان" چالاکی ناکەن. هۆشدارییش دەدات کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبنە هۆی شکستهێنانی هەوڵەکانی گفتوگۆ لەنێوان قامشلۆ و ئەنقەرە
لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، حکومەتی تورکیا هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخی نێوان خۆی و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەدات، سەرەڕای هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئەنقەرە، کە پارتە کوردستانییەکە بەرپرسیاریێتیی خۆی لێ راگەیاند.
ئێران رایگەیاند، لە دژی ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات، دوای ئەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، بوونە هۆی کوژرانی لانیکەم چوار ئەفسەری ئەو وڵاتە.
رۆژی شەممە لە کۆماری جۆرجیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرا. بەربژێرێکی کورد بە ناوی ئیسکۆ داسنی، توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و بۆ سێیەم خوول لەسەر یەک ببێتە پەرلەمانتاری جۆرجیا.
10 رۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەمریکا ماوە کە سیاسەتەکانی کەسی براوە رەنگدانەوەی لەسەر گەورەترین ئابووریی جیهان دەبێت
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "هێرشی ورد"ی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران بۆ ئەوەی تۆڵەی هێرشەکانی رابردووی تاران بۆ سەر ئیسرائیل بکاتەوە.
راپۆرتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق باس لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییەکانی بەردەم وڵاتەکە دەکات، لە نێویاندا کێشەی ئاوارەکان، ئاسایشی خۆراک و دەستکەوتنی ئاوی پاک و کارەبا.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) رایگەیاند، ئەوان "بە هەموو شێوەیەک" پابەندی هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبن لەبارەی پرسی ئاشتی.
دوای ئەوەی پلانی ئیسرئیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەنێو بەڵگەنامەکانی پێنتاگۆن دزەیپێکرا، راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت، ئیسرائیل ناچاربووە هێرشەکە دوابخات بۆ ئەوەی پلانێکی نوێ دابنێت.
محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی "قارەمانانە و ناوازە"ی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، والیی داعش لە عێراق و هەشت فەرماندەی باڵای رێکخراوەکە کوژراون. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوە.
دوای ئەوەی کە ئیسرائیل ناوچەی بەیت لاهیای لە غەززە بۆردوومانکرد و دەیان کەسی کوشت و بریندارکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل چیدیکە رێگری لە گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە نەکات.
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، دوو پێگەی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری شاری تەلئەڤیڤ بۆردوومان کردووە، لە نێویاندا بنکەیەکی هەواڵگری.
دوو هەفتەیە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە دەکات. دوو بەڵگەنامەی هەواڵگریی ئەمریکا کە وردەکاریی پلانی هێرشەکەی تێدایە، دزەیان پێکراوە و پێشانیدەدەن، ئیسرائیل مووشەکی بالیستیی دوورمەودای گواستووەتە بنکە ئاسمانییەکانی بۆ ئەوەی بە فڕۆکەی جەنگی لە ئێرانیان بدات.
ئیسرائیل ژمارەیەک بانکی لە شاری بەیرووت بۆردوومانکرد کە بە گوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، پارەیان بۆ حیزبوڵڵای لوبنان گواستووەتەوە.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس، دەڵێت رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار وەک دیاری بەو کەسانە دەدات کە بۆ "پاراستنی دەستوور"ـی ئەمریکا واژۆ لەسەر دەستپێشخەرییەکی دەکەن.
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە دەنگدانی گشتی رازی نییە. پارێزگاری دهۆکیش گەشبینە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە رووی رێژەی بەشداریکردنەوە پارێزگاکەی "یەکەم بێت."
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە رێژەی دەنگدانی ئەو پارێزگایە رازی نییە و دەڵێت تاوەکو کاژێر 11:00ی بەیانی 14٪ بووە.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، خۆبەخشەکانیان چاودێریی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
"لەپێناو سەلامەتیی پرۆسەی هەڵبژاردن" وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ لیژنە تایبەتمەندەکان و هێزە ئەمنییەکان دەرکرد بۆ ئەوەی لە بنکەکانی دەنگدان رەچاویان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی گوتاری لایەنەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژارندا دەڵێت، "بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە لەو واقیعەی کە دێتە پێش" و "قۆناخێکی نوێ لە رۆژانی داهاتوودا" دەستپێدەکات کە وا دەخوازێت هەموو لایەنەکان پێکەوە بۆ "بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان" دابنیشن.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا کارکردنی کەناڵی MBCـی سعودی لە عێراق رابگرێت، ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوەی سەدان کەس لە بەغدا هێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی کەناڵەکە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی هەینی داوای لە ئیسرائیل کرد رێگە بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆیی زیاتر بە کەرتی غەززە بدات، دەشڵێت، "جیهان هیچ بیانووی دیکە لەبارەی یارمەتییە مرۆییەکان قبووڵ ناکات."
سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت لە "پێویستیی" کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەکەنەوە
بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کوالێتیی ئەو بەرهەمانەی لە کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکرێن، شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد
سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هێزەکانی عێراق توانیویانە بە هێرشی ئاسمانی سەرکردەیەکی باڵا و سێ چەکداری داعش بکوژن
ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆکە نووسیویەتی، رۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی تەلسوڵتان لە رەفەح، "هێزەکانمان سێ تێکدەریان بینی لە ماڵێکەوە هەڵدێن بۆ ماڵێکی دیکە بۆ ئەوەی رابکەن، بۆیە لێیان هاتنە دەست و هێرشیان کردە سەر. یەحیا سنوار بە تەنیا رایکرد بۆ نێو یەکێک لە خانووەکان. هێزەکانمان لە رێگەی درۆنەوە پشكنینیان بۆ ناوچەکە کرد."
میدیای فەرمیی ئیسرائیل کوژراسنی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیی پشتڕاستکردەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئیسرائیل یەکێک لە تووندترین کۆتوبەندەکانی خستووەتە سەر ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و هۆشداری دەدات کە ئەو هەنگاوە کاریگەریی خراپی دەبێت.
کۆریای باکوور ژمارەیەک رێگەی نێوان خۆی و کۆریای باشووری تەقاندنەوە. وێڕای ئەوەی ئەو رێگەیانە هاتووچۆیان پێدا نەدەکرا، بە سیمبولێک بۆ هیوای یەکگرتنەوەی هەردوو کۆریاکە دادەنران.
ئیسرائیل ئەمریکای دڵنیاکردووەتەوە لەوەی هێرش ناکاتە سەر بنکە ئەتۆمییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ئێران، بەڵکو لە پێگە سەربازییەکانی دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێر بەلەحی نێوەڕاستی کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا لانیکەم 4 کەس کوژران و 70ی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکی سەختە
پاپا فرانسیسی ڤاتیکان داوا دەکات رێز لە هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیڵ) لە لوبنان بگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە چەند جارێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرش کرایە سەر پێگە و بارەگەکانی و ژمارەیەک سەربازی بریندارکران.
سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت هەینیی داهاتوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەڵمانیا بکات، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی زریانی میڵتنەوە سەردانێکی بۆ ئەو وڵاتە ئەورووپیە هەڵوەشاندەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵی باسیان لە "میکانیزمەکانی پارەدارکردنی بودجە" و فرەسەرچاوەکردنی داهات کردووە، لە نێویاندا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی پارەکەی بۆ "حکومەتی ناوەندی".
سۆنگچۆل لیم، کۆنسووڵی گشتیی کۆریای باشوور بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتەکانی ستیڤی، پیرۆزبایی لە رووداو دەکات.
دۆخی گوندەکانی باشووری لوبنان بەجۆرێکە بەردەوام دووکەڵی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای ئیسرائیلیان لێ بەرزدەبێتەوە.
پێشینان گوتوویانە: تەنیایی بۆ خوا باشە. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، لە پاڵ دروستکردنی ژمارەیەک کێشەی تەندروستی و دەروونی، تەنیایی لە کاتی خەویشدا دەبێتە هۆی کابووس بینین.
هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیڵ) دەڵێت، سەربازێکی دیکەیان بە تەقەی لایەنێکی نەزانراو برینداربووە، کە ئەوە دەبێتە پێنجەم سەربازی هێزەکە لە دوای هێرشی زەوینیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان برینداربێت.
سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم خەڵاتکردنی رووداو بە "دەستکەوتێکی نیشتمانی بۆ عێراق" ناودەبات.
لە درێژەی سەرکەوتن و هەڵکشانی پێگەکەی لەنێو دامەزراوە پێشەنگەکانی جیهان، وەک رێزلێنان و دانپێدانانێک بە کارەکانی، تۆڕی میدیایی رووداو سێ خەڵاتی دیکەی جیهانی وەرگرت
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو شوێنەی رۆژی هەینی لەنزیک هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفێل) لە باشووری لوبنان تەقەیان لێ کرد، "هەڕەشەیەکی مسۆگەر"ی لێبووە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، سێ سەربازی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ئەمڕۆ ژمارەی ئەو حەواڵانەی ئاشکراکرد، کە لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنیی بانکی ناوەندیی عێراقەوە کردوونی.
میدیای ئیسرائیلی رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر نێوەڕاستی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، وەفیق سەفا، سەرکردەی باڵای حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج.
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر نێوەڕاستی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە کاتێکدا سەربازەکانی لە نێو سنووری لوبناندا هەوڵی پێشڕەوی دەدەن. هێرشکردنە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە و ناڕەزایی وڵاتانی ئەورووپی لێ دەکەوێتەوە.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە رووداوی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، شایستەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، هەروەها مووچەی مانگی 9یان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن، دوای ئەوەش بە ماوەیەک، شایستەی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6 هەزار و 500 پەنابەری لوبنانی لە رێگەی دەروازەی قائیم و فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف گەیشتوونەتە عێراق
حەیدەر لامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا بە رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، زیاتر لە 400 جار هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ لە سوێد دادگاییکردنی ژنێکی تەمەن 52 ساڵ دەستیپێکرد.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق "سەلامەت نابن".
حیزبوڵڵا "لە هەوڵدایە بگاتە ئەو بارەگایەی لەژێر زەویدا کرایە ئامانج، بەڵام هەموو جارێک ئیسرائیل دەست بە بۆردوومان دەکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە هەوڵەکانی فریاکەوتن بکات."
لە سەروبەندی ساڵیادی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونیشنەکان، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی گەورەی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی چەند شوێنێکی گەڕەکەکانی حەریک، بورجبەراجنە و شوەیفاتی باشووری بەیرووت دەکات.
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکان خەڵکی؛ عێراق، سووریا، ئێران، میسر، کوێت، لیبیا و ئێریتریا بوون،
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بکوژانی عەلی تاوە، یاریزانی بۆکسێنی عێراق دۆزراونەتەوە و دەستگیرکراون
حکومەتی غەززە لەبارەی ژنە کوردێکی ئێزدی کە دوای زیاتر 10 ساڵ رفاندنی لەلایەن داعشەوە گەڕێندرایەوە نێو کەسوکارەکەی لە شنگال روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای کوژرانی هاوژینی دووەمی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی، داوای لە حکومەتی ناوچە فەلەستینییەکە کرد یارمەتی بدەن بگەڕێتەوە نێو کەسوکارەکەی لە شنگال
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە دووشەممە 30ی ئەیلوولەوە لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان زیاتر لە 250 چەکداری حیزبوڵڵای کوشتووە، کە 21یان فەرماندەی مەیدانی بوون
غالب ئەبو زەینەب، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنانی بە رووداوی راگەیاند، پێویستیان بە چەکداری وڵاتانی دیکە نییە تاوەکو لە ریزەکانیاندا دژی سوپای ئیسرائیل بجەنگێن. گوتیشی، بزووتنەوەکەیان "ئامادەسازیی گەورەی کردووە".
دوای رزگاربوون و گەڕاندنەوەی کچێکی ئێزدی لە غەززەوە بۆ شنگال، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا دەڵێت، ئاگادار نین هیچ کچ و ژنێکی دیکەی ئێزدی لە ناوچە فەلەستینییەکە مابێتنەوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، وێڕای شەڕ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بازاڕە داراییەکانی عێراق گەشەیانکردووە.
بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان دەڵێت، لە شەوی رابردووەوە، ئیسرائیل لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر باشووری بەیرووت. میدیای فەرمیی سووریاش رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززێی دیمەشق، سێ کەس کوژراون و نۆی دیکە بریندار بوون.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەربڕی بۆ ئەوەی "ژێرخانی هێرشبردن"ـی حیزبوڵڵا بە درێژایی سنووری لوبنان لەنێوببردرێت.
پارتی ئازادی (FPOe) ، کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە و لە ساڵی 2021ـەوە لە لایەن هێربێرت کیکڵی قسە تووندەوە سەرکردایەتی دەکرێت، سەرەتا پێشبینی دەکرا بە جیاوازییەکی کەم پێش پارێزگاران بکەوێت، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەریخست کە بە رێژەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە و 29.2٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا پارتی گەلی نەمسا (ÖVP) بە 25.6٪ لە پلەی دووەم دێت.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشێکی ئەم دواییەی حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل، بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردووەتە سەر چەند شوێنێکی شاری حودەیدەی یەمەن.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ریاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر دەیان پێگەی دیکەی حیزبوڵڵا لە ناوچەی بەقاعی لوبنان.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە دەکات و پێیوایە، هێشتا دەکرێت رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکرێت.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ریزەکانی فەرماندەیی حیزبوڵڵای "سڕیوەتەوە"، بەڵام هۆشداری دەدات لەوەی دەبێت بۆ وەڵامی بزووتنەوەکە ئامادە بن کە دەیەوێت تۆڵەی کوژرانی ئەمیندارەکەی بکاتەوە.
سەرکردەی لقی لوبنانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، کوشتنی عەباس نیلفرۆشان، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران "بێ وەڵام نابێت."
لەکاتێکدا کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیادکردووە، فەرەنسا داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بوەستێنێت.
دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، پرسیارەکە ئەوەیە کێ شوێنی دەگرێتەوە، بە تایبەتی کە زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتیی بزووتنەوە لوبنانییەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
نەسروڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی "مەرجی سەرەکی بوو بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی بارمەتەکان" کە لە لایەن چەکدارانی حەماسی فەلەستینییەوە لە غەززە دەستبەسەرن.
بایدن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "مردنی نەسروڵڵا بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، رێکارێکی دادپەروەرییە بۆ ئەو خەڵکە زۆرەی لەسەر دەستی ئەو بوونەتە قوربانی، لە نێویاندا هەزاران ئەمریکی، ئیسرائیل و خەڵکی سڤیلی لوبنانی."
بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینی بۆسەر بەیرووتدا کوژراوە؛ بەڵام چەند بەرپرسێکی حیزبوڵڵا باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆدا نە حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە و نە هیچ فەرماندەیەکی دیکەی ئەو گرووپە چەکدارییە
حکومەتی ئەڵمانیا بە پڕۆژەیاسایەک داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ئەرکی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو 31ی کانوونی دووەمی 2026 درێژ بکاتەوە
مایڵز کاگینز، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بە رووداوی راگەیاند: "هیچ نووسراوێکی فەرمیمان لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق پێنەگەیشتووە."
سەرۆکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە "رێککەوتێنێکی سەرەتایی" بۆ ئەوەی کێشەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان "هەموار بکرێن و لەگەڵ دەستووری عێراقی بگونجێنرێن."
سەرکردەکانی جیهان لە 79یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە پێویستیی وەستاندنی جەنگی غەززە دەکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە 11 مانگە بەردەوامە و بووەتە هۆی کوژرانی سەرووی 40 هەزار و 200 فەلەستینی، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
کێڤن کاساس زامۆرا، سکرتێری گشتیی پەیمانگەی نێودەوڵەتیی بۆ دیموکراسی و یارمەتیی هەڵبژاردن (International IDEA) لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو، دەڵێت: "لە سەرانسەری جیهان ئاڵنگاری بۆ دیموکراسی دروستبووە."
رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئێران لە کارکردندان، بە دیاریکراوی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوام دەبن و هۆشداری بە خەڵکی ناوچەکە دەدات لە پێگەکانی حیزبوڵڵا دووربکەونەوە
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیی "چڕی" کردووەتە سەر باشووری لوبنان
لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هێشتا ئەمریکا و بەریتانیا رێگەیان بە وڵاتەکەی نەداوە مووشەکی دوورمەودا بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا بەکاربێنن، لەبەر ئەوەی ترسی ئەوەیان هەیە شەڕەکە گەورەتر بێت.
تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاریس دەڵێت، خانمە بەربژێرەکە داوەتنامەیەکی سی ئێن ئێنی قبووڵکردووە بۆ ئەوەی لە 23ی تشرینی یەکەمدا لەو کەناڵە دیبەیت بکەن.
میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت لە 24 کاژێری داهاتوودا حیزبوڵڵا هێرشی مووشەکیی بەرفراوان بکاتە سەر ئیسرائیل، هەروەها بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسانی کابینەکەی لە تەلئەڤیڤ بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کردووە و بڕیاردراوە "هێرشی گەورە" لە دژی حیزبوڵڵای لوبنانی بەردەوامبن.
رۆژی شەممە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 16:00ی رووداو دا کە رێبوار عەلی پێشکێشی کرد، هاروتونیێن باسی لەوە کرد، قەبارەی ئاڵۆگۆڕەکە لە ساڵی 2022 نزیکەی 240 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام پار 180 ملیۆن دۆلار بووە، "کە بەشێکی زۆری" ئەو بازرگانییە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بووە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا جەخت لە وەرگرتنەوەی مافی کوردانی ئێزدی و سزادانی چەکدارانی داعش لە رێگەی دادگەوە دەکاتەوە
وێڕای ئەوەی پێیوایە بەڕێوەبەرایەتیی [خۆسەر] "لەژێر گوشاری راستەوخۆی ئەمریکادایە،" رووسیا "چالاکانە هەوڵی داوە گفتوگۆی نێوان دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرەو پێش ببات،" ئەمەش بە گوتەی ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمڕۆیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت، ئیبراهیم عەقیل، دووەم باڵاترین بەرپرسی سەربازیی حیزبوڵڵای کوشتووە
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."
ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچی لە بارەی تەقینەوەکانەوە نەگوتووە، کە لە ماوەی دوو رۆژدا بوونە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزاری دیکە، بەڵام ئەوەی نەشاردووەتەوە کە مەودای جەنگی غەززە فراوان دەکات بۆ ئەوەی بەرەی لوبنانیش بگرێتەوە.
دوای تەقینەوەی هەزاران پەیجەر و بێتەل لە لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 37 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئەمڕۆ لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "تا ئەو کاتەی دووژمنکاریی سەر غەززە دەوەستێت،" لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."
بە تۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە، کۆمپانیای مێتای ئەمریکی کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپە رایگەیاند، هەموو سەکۆیەکانی لە دەزگا میدیاییەکانی رووسیا قەدەخە دەکات. مۆسکۆ دەڵێت، ئەوە "شایەنی قبووڵکردن نییە".
میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ سێشەممە، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە
جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە سیاسەتڤانانی پارتە رکابەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەکارهێنانی زمانی زبر کەم بکەنەوە و گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن هێور بکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو مانگدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەیەم جار لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، بەڵام ئەمجارە لە پلانیدا نییە بچێتە ئیسرائیل
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل بە بۆردوومانکردنی قوتابخانە، کارمەندی مرۆیی و خەڵکی سڤیل لە غەززە تۆمەتبار دەکات، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ زیادبوونی بێزاریی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکەی، لە کاتێکدا دەستپێکردنی جەنگەکە لە ساڵێک نزیک دەبێتەوە
ئێف بی ئای دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا لەکاتی یاریی گۆڵف دا، رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەتەوە. بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، کەسێکی تەمەن 58 ساڵ بەناوی راین وێزڵی رۆس بە تۆمەتی ئەو هەوڵە دەستگیر کراوە
هەشت کۆچبەر لە کاتی کۆچکردن لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز دا خنکان.
ئەم ساڵ، سەرنجی رۆژی نێودەوڵەتیی دیموکراسی لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکردە وەک ئامرازێک بۆ حکومڕانیی باش، لە کاتێکدا تەکنەلۆجیاکە لە گەشەکردنێکی خێرادایە و ژمارەیەک دەرفەت و مەترسیی بۆ دیموکراسی هەڵدەگرێت.
داواکاری گشتیی کۆمۆرۆس رایگەیاند، ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر غەزالی عوسمانی، سەرۆکی ئەو وڵاتە و برینداری کرد، لە زیندان گیانی لەدەستدا
سەرۆکی فراکسیۆنی راستڕۆی تووندڕۆی بەرەی نیشتمانی لە پەرلەمانی فەرەنسا، داوا دەکات ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی بکرێتەوە. داواکارییەکە چەند مانگێکی کەم دوای هەڵبژاردنێکی پێشوەخت دێت، کە لە ئەنجامدا فەرەنسا تووشی بنبەستی سیاسی بووە
دوای دوو هەفتە لە ناکۆکیی نێوان کورد، سوننە و شيعە لەسەر پڕۆژە یاساکان؛ سبەی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانووی کورد و تورکمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەدات
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، جێگری باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانیی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکات
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی لەم کاتەدا پشتیوانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوشتنی چەکدارێکی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا رادەگەیێنێت.
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، هەڵگرتنی کۆتوبەند لەسەر بەکارهێنانی ئەو چەکانە بە فریادڕەسی وڵاتەکەی دەزانێت لە بەرامبەر هێرشی رووسییەکان، کە رۆژ دوای رۆژ زیاتر پێشڕەوی دەکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، رۆژی چوارشەممە، لە مۆسکۆ لە رێوڕەسمی هەشتایەمین ساڵیادی دانانی پەیوەندیی دیپلۆماسیی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و عێراق، قسەیکرد.
ئایفۆن 16 پرۆ ماکس زۆر لە ئایفۆن 15 پرۆ ماکس جیاواز نییە، بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی نوێی تێدایە کە وادەکات بە پێشکەوتووترین ئایفۆنی ئێستا دابنرێت
ژیریی دەستکرد یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ پێی دەنازێت، بەڵام تاوەکو ساڵی داهاتوو، ئەم تایبەتمەندییە بۆ چین بەردەست نابێت. ئەوەش وایکردووە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک وەیبۆ، لە لایەن بەکارهێنەرانەوە رەخنەی تووندی لێ بگیرێت.
کیم لە 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشكێشکرد. هەزاران کەس بۆ بەرزڕاگرتنی یادەکە، لە نێوەڕاستی پیۆنگیانگی پایتەخت کۆبوونەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، شەوی رابردوو 144 درۆنی ئۆکراینایان تێکشکاندووە، 72 لەوانە لە هەرێمی بریانسک، 20 لە هەرێمی مۆسکۆ، 14 لە هەرێمی کورسک، 13 لە هەرێمی تولا و 25ی دیکە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە.
ئالان لیچمان، مێژووناس دەڵێت: "من زۆر پشتڕاستم کە هاریس دەیباتەوە، چونکە پێوەرەکان بە ئاسانی ناگۆڕێن."
ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن، لە ساڵی 1984ەوە هەموو پێشبینییەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راست دەرچوون، تەنیا یەک جار نەبێت؛ ئێستاش دەڵێت، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکەی 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ لە دۆناڵد ترەمپی کۆماری دەباتەوە و دەبێتە سەرۆک
بەبۆنەی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکوورەوە، خەڵکی ئەو وڵاتە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوول، گوڵیان بۆ پەیکەری باوک و باپیری کیم جۆنگ ئوون، رێبەری ئەو وڵاتە برد
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هاوڕان لەسەر ئەوەی، دەبێت رووسیا لە کۆنفرانسی داهاتووی ئاشتیی ئۆکراینادا بەشداربێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری مەسیاف بە میدیاکەی راگەیاندووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دوژمنکاریی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک شوێنی ناوچەی مەسیاف شەهید بوون، بەرزبووە بۆ 14 شەهید، هەروەها 43 کەس بریندارن کە شەش لەوانە لە دۆخێکی مەترسیداردان."
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی لە دوو ساڵی سەرەتای تەمەنیدا رووبەڕووی "هەڵمەتی چەواشەکاری" و "تۆمەتی چاوپۆشیکردن لە گەندەڵی" بووەتەوە؛ داوا لە "هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان" دەکات، لە تەواوکردنی کارنامەی کابینەکەیدا، یارمەتیدەر بن
مانگ (نزیکترین دراوسێی زەوی): 384 هەزار و 472 کیلۆمەتر دوورە بە 1.28 چرکە بە خێرایی دەنگ پێی دەگەی.
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانە لەسەر سنوور هێرشیان کردووەتەوە سەر یەکدی.
بیڵ بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) و ریچارد موور، بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا رۆژی شەممە هۆشدارییان دا لەوەی سیستمی جیهانی "بە جۆرێک لە ژێر هەڕەشەدایە، کە لەوەتەی جەنگی ساردەوە بەو شێوەیە نەبووە."
رووسیا رۆژی شەممە رایگەیاند، سوپاکەی توانیویەتی گوندێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ بکات و سەربازەکانیان لە پێشڕەویی بەردەوامدان.
زانست دەڵێت، سەردەمانێک مانگ پڕ بووە لە گڕکانی گەورە و چالاک. باوترین بەردی سەر رووی مانگ ئەو بەردە رەشە گڕکانیانەن کە پێیان دەگوترێت بازاڵت. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت، گڕکانەکانی مانگ رەنگە زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ دەکرایەوە، مابنەوە
تورکیا رایگەیاند، ژنە کوژراوەکە ناوی ئایشەنوور ئێزگییە و سەرکۆنەی کوشتنی کرد؛ هاوکات ئەمریکا کوژرانی چالاکڤانەکەی بە رووداوێکی "تراژیدی" ناوبرد، بێ ئەوەی بەرپرسیارێتیی کوشتنی بخاتە ئەستۆی هیچ لایەنێک.
پیاوێک لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکرا کە چەقۆیەکی بەدەستەوە بوو و هەڕەشەی کوشتنی لە ئەفسەرانی بنکەیەکی پۆلیسی دەکرد
هەنتەر، کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دانی بە خۆدزینەوە لە باجدا نا
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی داوا لە ئەمریکا دەکات "گوشاری راستەقینە" بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی بە ئاگربەست رازیبێت. بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک ناکرێت.
ئەدێدی ئیبۆ، باڵاترین بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین، رۆژی پێنجشەممە بە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی گوت، ئەو وردەکارییانەی بەرپرسانی سووریا لەسەر چەکی کیمیایی وڵاتەکەیان خستوویانەتەڕوو، ورد و تەواو نین.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە بەڕێوەبەر و سەرکردەی ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، سەرکردایەتیی "نوێبوونەوەیەکی ئابووریی نیشتمانی" دەکات.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا سەردانی کارگەیەکی ئاسنی کرد بۆ ئەوەی کرێکاران دڵنیا بکاتەوە دۆخی ئابووری باشتر دەبێت، بەڵام یەکێک لە کرێکارەکان رەتیکردەوە تەوقەی لەگەڵ بکات و رەخنەی تووندی لێگرت.
حکومەتی ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، فڕۆکەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی کۆمپانیایەکی سێبەرەوە کڕدراوە و بە قاچاخ لە ئەمریکاوە بردراوەتە دەرەوە.
رووداوەکە لەبەردەم قوتابخانەیەکی شاری شاندۆنگ روویدا
مادە فلۆری و پۆلیفلۆرە ئەلکیلەکان، لە هەزاران مادەی دەستکردی کیمیایی پێکدێن؛ لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە خۆراک و بەرهەمەکانی دیکەدا بەکاردەهێنرێن. بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان بوونەتە هۆی چەندین نەخۆشیی "کوشندە."
لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، پیاو دەتوانێت رەگەزی خۆی بگۆڕێت و دواتر لە وەرزشدا رکابەرایەتیی ژنان بکات، واتە جەستەی بەهێزی پیاوێک کە خۆی بە ژن پێناسە دەکات، دژی کەسانێک کە بە جەستەی ناسکی ژنانەوە لەدایکبوون.
بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراینا دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رووسیا هێرشی مووشەکی و درۆنیی بەرفراوانی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی 158 درۆنی ئۆکراینای خستووەتەوە خوارەوە، کە دووانیان لە ئاسمانی مۆسکۆی پایتەخت بوون
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بۆ ئەوەی رێژەی گەشەی ئابووریی وڵاتەکەی لە 4٪ـەوە بەرزببێتەوە بۆ 8٪، پێویستیان بە وەبەرهێنانی بیانی دەبێت بە قەبارەی 100 ملیار دۆلار.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە رووداوی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ سوپای عێراق، کە تێیدا 15 چەکداری داعش کوژران، حەوت سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
لە شارە سەردەمییەکانی جیهان بە جۆرێک پشت بە کارەبا و ئامێرە فێنککەرەوەکان دەبەسترێت، وەک ئەوەی بۆ هەمیشە بمێننەوە و لەکارنەکەون؛ پەنجەرەی خانوو و باڵەخانەکانیان بەو جۆرە دروست دەکەن کە نەکرێنەوە. هەربۆیە کاتێک لە کەشوهەوایەکی گەرمدا کارەبا دەبڕێت، وەک ئەوەی لە تەممووزی ئەم ساڵ لە شاری هیوستنی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی زریانەوە روویدا، مرۆڤ ناتوانێت لەبەر گەرما تێیاندا بمێنێتەوە.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 19 ملیار دۆلار زیانی بۆ عێراق هەبووە.
لە شاری زیگنی هەرێمی نۆردراین فێستفاڵیای ئەڵمانیا، ژنێکی تەمەن 32 ساڵ بە چەقۆ پەلاماری سەرنشینەکانی پاسێکی دا و پێنج کەسی بریندارکرد.
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت، 28 کۆچبەریان دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە کە پێشتر تاوانیان بەسەردا ساخبووەتەوە.
هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا بووەتە هۆی تێکچوونی پلانی ئەو گرووپە چەکدارە رووسییانەی بە پارە لە بورکینا فاسۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ دەکەن. فەرماندەی یەکێک لەو گرووپانە دەڵێت، رووسیا بڕیاریداوە ژمارەیەکی زۆری ئەو چەکدارانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کورسک شەڕ بکەن.
گەورەبوونی تەمەن شتێکە کاریگەری لەگەڵ خۆی دەهێنێت؛ سەرقاڵی ژیانی خۆتی و لە بەهاری گەنجێتیدایت، بەڵام رۆژێک هەست دەکەیت ئیدی گەورەبوویت؛ سەیری ئاوێنە دەکەیت و لەبەر خۆتەوە دەڵێیت، "ئەوە منم! ئەو چرچ و لۆچییە لەکوێوە هات؟ ئەم پێستە شۆڕە چییە بە دەست و باسکمەوە؟ بۆچی پیربووم؟".
دوای مانگێک، ئاوی تاوەرەکانی ساردکردنەوە لە بنکە ئەتۆمییەکان هەمووی دەبێتە هەڵم و نامێنێت، لە ئەنجامی ئەوەدا، زنجیرەیەک کارەساتی گەورە جیهان دەهەژێنن؛ بنکە ئەتۆمییەکان هەموویان دەتەقنەوە و تەقینەوەکان لەوانی فۆکۆشیما و چێرنۆبڵ زەبەلاحتر دەبن.
سوپای ئۆکراینا گوتی: "فڕۆکە ئێف16 شەڕکەرەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی مووشەکی رووسیا بەکارهێنران. لە کاتی نزیکبوونەوە لە ئامانجەکەی، پەیوەندی بە یەکێک لە فڕۆکەکانەوە پچڕا. دواتر ئاشکرا بوو، فڕۆکەکە تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە."
ئیسرائیل لە ماوەی دوو رۆژدا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا، لانیەکم 16 کەسی فەلەستینی کوشتووە. نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەردەبڕێت و هۆشداریدەدات کە ئەو هێرشانە "نەوت بە دۆخێکدا دەکەن کە نزیکە لە تەقینەوە."
مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پێیوایە، ئەو گوشارەی حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی 2021 بۆ لابردنی هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردی، "هەڵە بوو،" دەشڵێت، لە داهاتوودا ملکەچی ئەو جۆرە گوشارانە نابێت.
وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، کە جوویەکی تووندڕۆیە، داوا دەکات مزگەوتی ئەقسا لە قودس/ ئۆرشەلیم وەک خۆی نەمێنێتەوە و لە حەوشەکەیدا پەرستگەیەکی جووەکان دروستبکرێت.
هۆشدارییەکە دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ رووسیا بە سەدان مووشەک و درۆن هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ژێرخانی کارەبای ئۆکراینا. بە گوتەی بەرپرسانی کیێڤ، لەو هێرشەدا چوار کەس کوژران و زیانی گەورە بەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان و تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبای ئۆکراینا کەوت.
لە هێرشێکی ئاسمانیی شەوی رابردووی ئیسرائیل دا بۆ سەر نێوەڕاستی کەرتی غەززە، لانیکەم حەوت کەس کوژران، کە چواریان منداڵ و یەکێکیشیان ژنە. منداڵ
نێوەڕاستی بەرازیل دوایین ناوچەی وڵاتەکەیە کە دووکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن، سێرادۆ، پانتانال و ویلایەتی ساوپاولۆیان پێ بگات.
لە 24 کاژێری رابردوودا لە چەندین بەرەوە شەڕی تووند لەنێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکراینا بەردەوام بوو.
دورۆڤ لە شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە گەشتی کردبوو بۆ ئەوەی لە پایتەختی فەرەنسا ژەمی ئێوارە بخوات.
بەگوێرەی میدیای کۆریای باکوور، کیم جونگ ئوون رایگەیاندووە، ئەو چەکە نوێیانە ئامادەیی سوپای وڵاتەکەی بۆ جەنگ باشتر دەکەن.
گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بێ رێککەوتن کۆتاییهات. حەماس دەڵێت، شاندەکەی قاهیرەی جێهشتووە.
ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە، هێرشی ئاسمانی کردە سەر لوبنان و رایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانی حیزبوڵڵای پووچەڵکردووەتەوە. بزووتنەوە لوبنانییەکەش رایگەیاند، هێرشێکی مووشەکی فراوانی کردووەتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی تۆڵەی فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای خۆی بکاتەوە کە مانگی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا.
کامالا هاریس بەڵێن بە دەنگدەرانی ئەمریکا دەدات ئەگەر ببێت بە سەرۆک، لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا تووند بێت، لەکاتێکدا هەوڵ دەدات سیاسەتێکی هاوسەنگ و بێلایەن لەبارەی پرسی غەززە پێشانبدات. هاریس هەروەها دۆناڵد ترەمپی رکابەری بە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی دادەنێت.
داعش بەرپرسیاریێتیی خۆی لە هیرشەکەی شەوی هەینیی شاری زۆلینگنی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەربڕی کە تێیدا پیاوێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد.
ئاژانسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) خۆشحاڵیی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی لە لایەن پرۆگرامێکی هاوبەشی خۆی و تۆڕی میدیایی رووداو، دەردەبڕێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەو پیاوەی لە فێستیڤاڵێکی شاری زۆلینگن، سێ کەسی بە چەقۆ کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد. پۆلیس دەڵێت، بە دووری نازانن، هێرشەکە پاڵنەری "تیرۆرستی" هەبێت.
کێنێدی لە شاری فێنیکسی ویلایەتی ئەریزۆنا لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، پێیوایە ئەگەر لە کێبڕکێیەکەدا بمێنێتەوە، کامالا هاریسی دیموکرات قازانج دەکات، بۆیە لە هەموو ئەو ویلایەتانەی کە کێبڕكێی سەختیان لەسەر دەکرێت و بە یەکلاییکەرەوە دادەنرێن، دەکشێتەوە تاوەکو دەنگەکانی دژی هاریس پەرتەوازە نەبن، بەڵام لەو ویلایەتانەی کە کاریگەرییان نییە و ئەنجامی هەڵبژاردن ناگۆڕن، خەڵک هێشتا دەتوانێت دەنگی پێبدات.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی میسر دەڵێت، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی غەززە و هەوڵەکانی ئاگربەست کردووە.
نۆعا ئەرگەمانی، کە لە غەززە بە بارمتە گیرابوو، رەتیدەکاتەوە لە لایەن چەکدارانی حەماسەوە دەستدرێژیی سێکسی کرابێتە سەر یان لێیدرابێت.
لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، ژمارەیەک چەکدار ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسیان کوشت. گرووپێکی چەکدار کە بارەگاکانی لە پاکستانە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەنجامی نووقمبوونی بەلەمەکەیان لە رووبارێکی نێوان سڕبیا و بۆسنیا خنکان، گەیشتە 11 کەس کە یەکێکیان عێراقییە.
میدیای سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حومس و حەما و لە ئەنجامدا "حەوت کەسی سڤیل" بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا 7 کەس لە چەند شوێنێکی باشووری لوبنان کوژراون. بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت، 3 چەکداری لەنێو کوژراوەکاندان.
کۆشکی سپی رایگەیاند، بەروەپێشچوون لە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززەدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر دروستبووە؛ داوا لە ئیسرائیل و حەماسیش دەکات بەرەو پێش هەنگاو بنێن.
هێزەکانی ئۆکراینا کە لەنێو خاکی رووسیادا هەوڵی پێشڕەوی دەدەن، نزیکەی 50 کیلۆمەتریان ماوە بگەنە وێستگەکە.
بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، بڕیارە لە شاری فینیکس لە ویلایەتی ئاریزۆنا، کێنێدی وازهێنانی خۆی لە رکابەرایەتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و پشتگیریی خۆی بۆ ترەمپ رابگەیێنێت.
عومەیر دۆستەری، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، دەیڤد بەرنیاع، سەرۆکی مۆساد و رۆنین بار، سەرۆکی شاباک ئێستا لە قاهیرەن بۆ ئەوەی "بەرەو رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان هەنگاوبنێن."
داتا فەرمییەکان کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکرانەوە، پێشانیدەدەن، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بە قاچاخ و بەنایاسایی بە نۆکەندی ئینگلیزدا خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە
باڵیۆزخانەی بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان "دڵخۆشن بە بەردەوامبوون لە پێکەوەکارکردن" لەگەڵ عێراق، دوای ئەوەی کە بەغدا باڵیۆزی ئەو وڵاتەی بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق تۆمەتبار کرد.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی، حەماسی تۆمەتبارکرد بەوەی پشت لە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات.
لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، هەوڵدەدرێت لە بری پەرستار، بە رۆبۆت راهێنان بە رزگاربووانی جەڵتەی مێشک بکرێت بۆ ئەوەی جووڵەی دەست و قاچیان بۆ بگەڕێتەوە.
سوپای ئیسرائیل گەڕاندنەوەی تەرمی شەش بارمتەی لە کەرتی غەززە راگەیاند.
لە چەند ناوچەیەکی سعودیە، هاوینی زەرد گۆڕاوە بۆ بەهارێکی سەوز و پڕ لە گژوگیا.
بەهۆی مەترسیی پێکدادانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لەگەڵ ئیسرائیل، کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی بڕیاری دا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر، تاران، بەیرووت، عەممان و تەلئەڤیڤ تاوەکو 26ـی ئاب درێژ بکاتەوە.
لە دوایین کاردانەوەدا بەرامبەر بەو قسانەی ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی رووداودا کردنی، پارتەکەی نووری مالیکی دەڵێت، پێویستە دیپلۆماتەکە داوای لێبووردن لە عێراق بکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تووندوتیژی بەرامبەر کارمەندانی مرۆیی بۆ ئاستێکی "قبووڵنەکراو" بەرزبووەتەوە و سەرکۆنەی دەکات
سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات، "خێراتر چەک و پێداویستی"ی سەربازی بە سوپای ئۆکراینی بگەیێنن
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە هۆشداری دەدات کە رەنگە دانوستاندنەکانی ئەم جارەی غەززە "دوایین دەرفەت" بن بۆ گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان و وەستاندنی جەنگ؛ هۆشداریش بە هەموو لایەک دەدات کە کارێک نەکەن ببێتە هۆی "تێکچوونی" پڕۆسەکە.
میدیای رووسیا لە زاری بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، لە ئاسمانی سووریا بە "شێوەیەکی مەترسیدار" لە فڕۆکەیەکی چاودێریی رووسی نزیکبووەتەوە
میدیای ئێران دەڵێت، باڵیۆزی تورکیا لە تاران رایگەیاندووە، ئەنقەرە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، چاوی لەوەیە ئێران رۆڵێکی بونیادنەرانە بگێڕێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی "سوورە لەسەر رەتکردنەوەی" ئەو رێککەوتنەی کە بۆ وەستاندنی جەنگی غەززە لە لایەن نێوەندگیرەکانەوە پێشنیازکراوە.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەڵێت، لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززەدا گوێ بە "فەرمانەکانی ئەمریکا" نادەن و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو گەشبینییەی سەبارەت بە دانوستاندنەکان دروستبووە، "خەیاڵە".
زیلینسکی دەڵێت، "سامانێکمان بۆ وڵاتەکەمان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ئاڵۆگۆڕکردندا بەکاریبهێنین،" کە مەبەست لێی بەدیلگرتنی سەربازانی رووسییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ سەربازە بەدیلگیراوە ئۆکراینییەکان بیانگۆڕنەوە.
ئەڵمانیا، دووەم گەورەترین کۆمەکبەخشی ئۆکراینایە، بەنیازە ساڵی داهاتوو، یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ بۆ نیوە کەمبکاتەوە.
ئەوە بە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دادەنرێت
چەند کاژێرێکی کەم دوای ئەوەی نێوەندگیرەکان گەشبینیی خۆیان بە ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس نیشاندا. ئیسرائیل بە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە، 18 ئەندامی یەک ماڵباتی کوشت.
کۆنفرانسی کوردانی قەوقاز داوا دەکات زمان و شوناسی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بپارێزرێت و چەند دەستپێشخەرییەک بۆ ئەو مەبەستە رادەگەیێنێت
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "لە هەر کاتێک زیاتر لە رێککەوتنی ئاگربەست بۆ جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان نزیکین"، بەڵام "هێشتا پێی نەگەیشتووین."
بەرپرسێکی ئەمریکا هۆشداری بە تاران دەدات و دەڵێت، ئێران رووبەڕووی لێکەوتی "کارەساتبار" دەبێتەوە، ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل
محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی پیرۆز دەکات
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاند، ئەو "مەرجە نوێیانە" رەتدەکەنەوە کە ئیسرائیل بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لەم دوو رۆژەدا لە دەوحە پێشکێشی کردوون. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش داوا لە نێوەندگیرەکان دەکات گوشار لە حەماس بکەن بۆ ئەوەی بە رێککەوتنەکە رازیبێت.
ئەمریکا، میسر و قەتەر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو لە قاهیرە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی ئەمریکا لە دەوحە "پێشنیازێکی لێکنزیککەرەوە"ی پێشکێش بە حەماس و ئیسرائیل کرد بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە تەواو بکرێت.
حوسام بەدران، بەرپرسی حەماس لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هەر رێککەوتنێک بکرێت، پێویستە ئاگربەستێکی تەواو، کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و گەڕانەوەی ئاوەرەکان لەخۆبگرێت."
مارتن ئێسترادا، کە یەکێکە لە داواکارەکان، گوتی: "ئەم سکاڵالێکراوانە کێشەی ئاڵوودەبوونی بەڕێز پێرییان بۆ خۆدەوڵەمەندکردن بەکارهێناوە. ئەوان دەیانزانی کارێکی هەڵە دەکەن. دەیانزانی ئەو کارەی دەیکەن، مەترسیی گەورەی هەیە بۆ سەر بەڕێز پێری، بەڵام هەر کردیان."
بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکراینی، تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر دووجای رووبەری خاکی رووسیایان لەو هەرێمەدا کۆنترۆڵکردووە، کە ئەوە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بە گەورەترین هێرشی سوپایەکی بیانی بۆ سەر خاکی رووسیا دادەنرێت.
یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییە چینییەکان پێشبینی دەکات لە ماوەیەکی نزیکدا رێگە بە گەشتیاران بدرێت سەردانی پیۆنگیانگیش بکەن. یەکێکی دیکەش باس لەوە دەکات کە رەنگە گەشتیاران بتوانن سەردانی شارەکانی دیکەش بکەن.
رێکلامەکە دەڵێت: "نەریتی پێش یاریکردنمان، بە تەواوی نەریتێکی بەریتانی نییە،" دوای ئەوە چەند خواردن و چالاکی رەسەنی کولتوور و وڵاتی جیا پێشاندەدات، یەکەمینیان نانی تەنووریی کوردییە.
بەهۆی مەترسیی پێکدادانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لەگەڵ ئیسرائیل، کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی بڕیاریدا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر، تاران، بەیرووت، عەممان و تەلئەڤیڤ تاوەکو 21ی ئاب درێژ بکاتەوە
حکومەتی یۆنان داوایکرد چەند ناوچەیەکی دیکەی نزیک ئەسینای پایتەخت بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگری دارستەکانەوە چۆڵبکرێن
مۆسکۆ دان بەوەدا دەنێت کە هێزەکانی ئۆکراینا پێشڕەویی زیاتریان لەنێو خاکی رووسیادا کردووە. حکومەتی رووسیا فەرمانی کرد خەڵکی سڤیل چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کورسکی سەر سنوور چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی دژی هێرشە ئۆکراینییەکە دەست بە هێرشی پێچەوانە بکات
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کە ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی ئێستای جیهان خاوەنیەتی، لە 8 وڵاتی ئەورووپا رووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە لەسەر ئەوەی بێ رەزامەندیی بەکارهێنەران، زانیارییە تایبەتەکانیانی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی راهێنان بە بەرنامەی ژیریی دەستکردی خۆی بکات، کە ناوی "گرۆک"ە
ئاگر لە تاوەرێکی ساردکردنەوەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیای ئۆکراینا کەوتەوە، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رووسیادایە
پێنتاگۆن رایگەیاند، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی کردووە گەیشتنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خێرا بکرێت. لە کاتێکدا بارگرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە زیادبووندان.
حیزبوڵڵا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مووشەکی گرتووەتە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، کە بوونە هۆی کوژرانی سێ چەکداری ئەو گرووپە چەکداریە و برینداربوونی 12 کەسی دیکە
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سووریا، پێنج چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کوژران.
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی فراوانبوونی شەڕی غەززە بۆ جەنگێکی هەرێمی دەربڕی.
جێگرەکانی دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس لەسەر عێراق دەبێتە مشتومڕیان. جەی دی ڤانس، بەربژێری ترەمپ بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر تیم واڵزی بەربژێری هاریس و دەڵێت، پێش ئەوەی هێزەکەیان بنێردرێت بۆ عێراق، واڵز خۆی دزیوەتەوە و ریزەکانی سوپای جێهشتووە.
سمیز سزای 22 مانگ و تۆمپسن 14 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا
کارلس پۆژیدمۆنت دوای حەوت ساڵ گەڕایەوە ئیسپانیا و لە بارسێلۆنا لەنێو خەڵکدا دەرکەوتەوە
دۆسیەیەکی سپیکردنەوەی پارە کە پەیوەندیی بە وەزیرێکی پێشووی حکومەتی عێراق و ئەندامانی خێزانەکەیەوە هەیە، لە دادگەیەکی بەریتانیا رەتکرایەوە.
بەرپرسانی بەرازیل پشتڕاستیان کردەوە، هەر 62 سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستداوە کە لە هەرێمی ساوپاوڵۆ تێکشكا
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران "روونە،" کە دەبێت لە بەرامبەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، "سزایەکی قورس"ی ئیسرائیل بدەن
دەوڵەمەندترین پیاوی ئێستای جیهان بە قسەکردن لەسەر سیاسەت سەرئێشە بۆ خۆی دروستدەکات.
فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە لە هەرێمی ساوپاوڵۆی بەرازیل تێکشکا. سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، هەموویان گیانیان لەدەستداوە
فەرەنسا و بەریتانیا داوای وەستاندنی جەنگی غەززە دەکەن. سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، "پێویستە جەنگەکە بوەستێت."
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پارێزگەی دێرەزووری سووریا لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەردەوامن کە لە چوارشەممەوە دەستیپێکردووە.
نۆزدەیەمین راپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا لە دوو مانگی ئەم ساڵدا، داعش توانیویەتی "بەشێوەیەکی کاتی" لە عێراق جموجوڵەکانی زیادبکات، لە سووریاش بە درێژایی ئەم ساڵ هێرشەکانی زیاتربوون. لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دا داوا کرا تراژیدیای بەرامبەر کوردانی ئێزدی "لەبیر نەکرێت و دووبارە نەبێتەوە".
کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام، رۆژی سێشەممە داوای لێبووردنی کرد لە بەرامبەر لابردنی هەندێ لەو پۆستانەی کە ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا لەسەر ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کردبوونی.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، 75 کۆچبەریان لە شوێنێکی مەترسیداری دەریای نێوەڕاست رزگارکردووە.
چین داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە کاتی گەشتکردن بۆ لوبنان "هۆشیار" بن، بەهۆی ئەو بارگرژییانەی کە لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس تاران و فەرماندەی حیزبوڵڵا لە بەیرووت دروستبوون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا، 5 درۆن، مووشەکێکی بالیستیی دژەکەشتی و بەلەمێکی حووسییەکانی تێکشکاندووە.
بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوویاندا، تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەیان گوتووە، هێشتا دیار نییە کەی ئێران و حیزبوڵڵا هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
دوای دەستلەکارکێشانەوەی شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش، ئێستا سوپا جڵەوی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کە تێیدا رووبەڕووی دۆناڵد ترەمپی کۆماری دەبێتەوە.
وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی سەر بنکەی عەین ئەسەد بە "هەڵچوونێکی مەترسیداری گرژییەکان" ناودەبەن.
کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور سەرپەرشتیی گواستنەوەی 250 سەکۆی هاویشتنی مووشەکی بالیستی کرد بۆ سەنگەرەکانی پێشەوەی سوپای وڵاتەکەی بە درێژایی سنووری کۆریای باشوور
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، بە "کۆمەڵێک درۆن" هێرشیکردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ئیلێتی باکووری ئیسرائیل و "ژمارەیەک کوژراو و بریندار"ـی لە ریزەکانی خستووەتەوە. سوپای ئیسرائیلیش پشتڕاستی کردەوە؛ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بنکەیەکی تەقیوەتەوە.
فەرەنسا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات "بە زووترین کات" لوبنان جێبێڵن، لە کاتێکدا مەترسی دەکرێت شەڕێکی فراوان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا دروستبێت.
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لەسەر یەکەمین دیبەتی نێوانیان ناکۆکن. ترەمپ داوای گۆڕینی کاتی دیبەیتەکە دەکات. تیمەکەی کامالا هاریسیش دەڵێت، ترەمپ لە دیبەیت "دەترسێت."
نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا و لە ئەنجامدا لانیکەم سێ کەس کوژران و 18ی دیکە بریندار بوون
ڤاتیکان رۆژی شەممە، رایگەیاند بە هەندێ دیمەنی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵیمپیادی پاریس "دڵگران" بووە، کە بوونەتە هۆی "تووڕەبوونی" کریستیانەکان.
حکومەتی ئوردن رۆژی شەممە، داوای لە هاووڵاتیانی کرد "بە زووترین کات" لوبنان جێبهێڵن، لەکاتێکدا مەترسیی دروستبوونی ململانێیەکی هەرێمیی فراوان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران و هاوپەیمانەکانیدا دەکرێت.
ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رێگری لە فراوانبوونی جەنگ دەکەن. لە کاتێکدا ناوچەکە لە بەردەم ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران و حیزبوڵڵایە لەدژی ئیسرائیل.
ئەمریکا داوای جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی شنگال و یاسای رزگاربووانی ئێزدی دەکات.
لە دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیدا، یەکێتیی ئەورووپا داوا لە حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن.
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات "هەر بلیتێکیان دەستکەوت" بیبڕن و بەپەلە لوبنان جێبهێڵن.
ئەگەر ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بکەوێتە جەنگەوە، ئەوا دەبێت' 'چاوەڕێی یارمەتیی ئەمریکا نەکات
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەڵێت، کۆمەڵەیەک فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێگیردەکەن بۆئەوەی دژی هەڕەشەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی، بەرگری لە ئیسرائیل بکەن.
ئەمریکا کەشتیی جەنگیی روزڤێڵتی لە گەرووی هورمز لە نزیک ئێران جێگیر کرد، لە کاتێکدا تاران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کە رۆژی چوارشەممە، لە تاران کوژرا
ژمارەیەک وڵاتی جیهان پێشبینی گەورەبوونی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و بەرەی ئێران دەکەن و داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن ئێران و لوبنان جێبێڵن. ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو دوو وڵاتە و ئیسرائیل رادەگرن
یەکێک لەو شتانەی زاخارۆڤا رەخنەی لێدەگرێت، نمایشی کۆمەڵێک پیاوی هاوڕەگەزخواز بوو، کە تێیدا لاسایی دوایین ئێوارەخوانی پیرۆزی پەیامبەر عیسا (د.خ.) دەکەنەوە.
سەرۆکی شاندی ئۆڵۆمپیی عێراق رایگەیاند، داوایەکیان بۆ لابردنی ئاڵای ئیسرائیل لە تەنیشت ئاڵای عێراق لە ئۆڵیمپیادی پاریس رەتکراوەتەوە.
لە هێرشێکی مووشەکی دا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، 10 کەس کوژران و 34ـی دیکە برینداربوون. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکە لە لوبنانەوە لەلایەن حیزبوڵڵاوە کراوە و هەڕەشەی وەڵامێکی گەورە دەکات. بزووتنەوە لوبنانییەکە رەتیدەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت.
ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی نزیک شاری دێر بەلەحی کەرتی غەززەی بۆردوومانکرد. بەو هۆیەوە 30 کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
تۆڕی میدیایی رووداو و کۆنسووڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر چالاکییەکیان لە هەولێر رێکخست. چالاکییەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی پاریس
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات و بە "دەرفەتێکی گەورە بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان" ناوی دەبات
وەزارەتی تەندروستیی مەغریب رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 20 کەس بەهۆی گەرما لە شاری بەنی مەلالی نێوەڕاستی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم ساڵ، داوا دەکات ئەگەر لەلایەن ئێرانەوە بکوژرێت، ئەمریکا ئەو وڵاتە لەسەر رووی زەوی بسڕێتەوە.
حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی میترۆی بەغدا، کار لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای فەرەنسی، ئیسپانی و تورکی و بانکێکی ئەڵمانیدا دەکات.
کریستۆڤەر رەی، بەڕێوەبەری نووسینگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا (FBI) رایگەیاند، روون نییە ئایا ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەی بەتلەری پێنسیلڤانیا بەر گوێی دۆناڵد ترەمپ کەوت گوللـە بوو یان ساچمە.
دادگەیەکی ئەڵمانیا سکاڵای هاونیشتمانییەکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانی رەتکردەوە کە داوایکردبوو، مافی پەنابەرێتیی پێبدرێت، لەبەرئەوەی بە گوتەی خۆی سووریا شوێنێکی سەلامەت نییە. بەڵام دادگەکە رایگەیاند، سووریا شوێنکی سەلامەتە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران و "هیچ مەترسییەکی گشتی" لەسەر خەڵکی سڤیل نەماوە.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری بەنێوبانگی ئەمریکی، رەوتێکی چەپەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی کوڕێکی ئەویان ''کوشتووە''؛ کوڕەکەی مەسک لە راستیدا نەمردووە، بەڵام رەگەزی خۆی گۆڕیوە.
دوای ساڵانێک لە دووژمنایەتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەدی هاوتا سوورییەکەی باسی کۆبووەنەوە و ئاشتبوونەوە دەکەن. بەڵام شرۆڤەکاران پێیانوایە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بە شەو و رۆژێک نابێت، بەڵکو بەهۆی چەندین پرسی ئاڵۆز، قۆناخ بە قۆناخ دەبێت.
دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی رایگەیاند، چارەسەری نەخۆشیی ئایدزی دۆزیوەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێدەکات چارەسەرەکە بخاتە خزمەتی جیهان بۆ ئەوەی کۆتایی بە نەخۆشییەکە بهێنرێت.
رۆبەرت کێنێدیی کوڕ، بەربژێری سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ستایشی جۆ بایدن دەکات لە بەرامبەر ئەو کارەی لە ئەزموونە دوور و درێژەکەیدا کردوویەتی. بەڵام رەخنەی تووندیشی لێدەگرێت لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە ماوەی سەرۆکایەتیدا کردوونی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم ساڵی ئەمریکا، گاڵتە بە جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستا دەکات.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، 75 درۆنی ئۆکراینییان تێکشكاندوون.
رووسیا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی رێگرییان لە دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمریکا کردووە و نەیانهێشتووە سنوورە ئاسمانییەکەی بەسەر دەریای بارێنتس لە بازنەی جەمسەری باکوور ببەزێنن.
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆرترین پارە لە ژیریی دەستکرد کۆبکاتەوە
ئەو خانمە عێراقییە لە سەختترین دۆسییە یاساییەکاندا ترەمپی سەرخستووە. لە ژووری دادگە یاوەرییەتی، لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکانیش زمانحاڵ. ئێستاش بووەتە راوێژکاری یەکەمی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی و هەوڵدەدات ترەمپ چوار ساڵی دیکە کۆشکی سپی مسۆگەر بکات.
حووسییەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردەووەتە سەر بەندەری شاری حودەیدە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
حکومەتی سوێد ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، قۆناخ بە قۆناخ کۆتایی بە یارمەتییەکانی بۆ عێراق دێنێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ باشبوونی دۆخی عێراق.
میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، لەژێر گوشاری ئەندامانی پارتەکەی و هاوڕێکانی، رازی دەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکشێتەوە.
زانیاریی نوێ لە بارەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە رۆژی یەکشەممە تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "نابێت تووندوتیژی جێی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا ببێتەوە."
بۆ چارەسەرکردنی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک، بە دووری یەک کیلۆمەتر لە ناوەندی وەرتێ، چاڵێکی گەورە هەڵدەکەنرێت بۆ کۆکردنەوە و داپۆشینی زبڵ و خاشاکەکە.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی مەواسی لە باشووری غەززە کوژران بەرزبووەوە و گەیشتە 90 کەس.
ئیسرائیل کەمپێکی ئاوارەکانی لە باشووری غەززە بۆردوومانکرد. وەزارەتی تەندروستیی کەرتەکە دەڵێت، لانیکەم 71 کەس کوژراون و 289ی دیکە برینداربوون. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەو هێرشەدا محەممەد زەیف، سەرکردەی کەتائیبی قەسامی باڵی چەکداریی حەماسی کردووەتە ئامانج. بزووتنەوە فەلەستینییەکە رەتیدەکاتەوە هیچ سەرکردەیەکی لەو کەمپە بووبێت.
حکومەتی سووریا دەڵێت، مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی تورکیا ئەوەیە کە ئەو وڵاتە هەموو هێزەکانی لەنێو سووریا بکشێنێتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، خۆویستەکان لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیان، بەسۆزتر و بەخشندەتر دەبن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، ئەوا مارک زوکەربێرگی خاوەنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام، دەخاتە زیندانەوە.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی شەممە رایگەیاندبوو پلانی مشتومڕهێنی سەرۆکوەزیرانی پێش خۆی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا، هەڵدەوەشێنێتەوە.
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین رووی لە ئەرجەنتین کردووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هەزاران سەر ئاژەڵ.
خۆشیان چاوەڕێیان نەدەکرد ئەم ئەنجامە بەدەستبێنن. چەپڵە بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمانیی چەپڕۆی بەرەی نوێی گەل لێدەدەن، کە سۆسیالیستەکان، سەوزەکان، کۆمۆنیست و چەپە توندئاژۆکان لەخۆدەگرێت.
حکومەتی سوێد لە راپۆرتێکیدا لەبارەی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی هۆشداری لە مەترسیی بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ نانەوەی پشێوی دەدات
هاوپەیمانیی چەپڕۆکانی فەرەنسا شکستیان بە راستڕۆ تووندڕۆیەکان و هاوپەیمانییە میانڕۆکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆککۆماریش هێنا، ئەوەش لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانیی پێشوەختدا، بەڵام هیچ فراکسیۆنێک نەیتوانی زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەستبێنێت، بەوەش فەرەنسا کەوتە بەردەم داهاتوویەکی سیاسیی ناڕوونەوە.
لە نوێترین وێنەیدا، تەلیسکۆپی جەیمس ئەستێرەیەکی سەرەتایی بینیوە کە تەمەنی تەنیا 100 هەزار ساڵە. ئەستێرەکە بە ساوا دادەنرێت بەراورد بە تەمەنی گەردوون، کە زانایان بە 13.8 ملیار ساڵ لێکیدەدەنەوە.
ستامەر چەندین جار لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گوتی "پێویستە سیاسەت بکەینە خزمەت،" بەڵێنیشیدا کە لە دوای 14 ساڵی فەرمانڕەوایی پەشۆکاوی پارێزگاران لە سایەی پێنج سەرۆکوەزیرانی جیاجیادا "وڵات بە یەکەم و حیزب بە دووەم" دابنێت.
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسایە، کە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریی گەورە لە نەخشەی سیاسیی ئەو وڵاتە بێنێتەدی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە دەمی تێکئاڵا و بە هەڵە گوتی، "من یەکەمین ژنی رەشپێستم" کە لە کۆشکی سپی کاری کردبێت.
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداری لە پارچەبوون و دابەشبوونی عێراق بەهۆی ناکۆکییەوە دەدات. داوای کۆڕبەندێکی نیشتمانی، هەموارکردنەوەی دەستوور و کۆتاییهێنان بە سیستمی پشكپشکێنەی دەسەڵات دەکات
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا گیانلەدەستدانی لونا شبل، راوێژکاری تایبەتی بەشار ئەسەد لە ئەنجامی رووداوێکی دوو رۆژ لەمەوبەری هاتووچۆدا راگەیاند
دوای سەرکەوتنی پارتی کار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیادا کە کۆتایی بە فەرمانڕەوایی چواردە ساڵەی پارتی پارێزگاران هێنا، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە، ئەندامانی کابینەکەی دیاریکرد.
ئەنجامی نافەرمیی هەڵبژاردنی بەریتانیا دەریدەخات کە دوای 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایی، پارتی پارێزگاران شکستی گەورەی هێنا و پارتی کار کە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی بوو، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە.
تورکمەنستان و ئێران رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ئەوەی ساڵانە 10 ملیار مەتر سێجا گازی تورکمەنستان لە رێگەی ئێرانەوە بگوزرێتەوە بۆ عێراق. بە گوێرەی رێککەوتنەکە، کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆڕیی گاز لە تورکمەنستانەوە بۆ ئێران رادەکێشن تاوەکو لە ئەگەری هەبوونی کێشە لە دابینکردنی گازی ئێرانیدا، گازی تورکمەنستان بە عێراق بدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوێد ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراق لە ستۆکهۆڵم بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆی لە بەرامبەر دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک هاووڵاتیی سوێدی، پێی بگەیێنێت. سزاکە هێشتا جێبەجێنەکراوە.
ئەمڕۆ زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لە ئینگلاند، سکۆتلاند وێڵز و ئایرلاندی باکوور مافی دەنگدانیان هەیە بۆ ئەوەی 650 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن.
لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا سبەی هەڵبژاردنی گشتی دەکرێت. راپرسییەکان پێشانی دەدەن، لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی، بەریتانییەکان بە دەنگی خۆیان، ئەو پارتە سزا دەدەن کە ماوەی 14 ساڵە لەدەسەڵاتدایە.
رێکخراوێک لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە هەوڵدەدات خێزانی منداڵە چینییە لەخۆگیراوەکان لە ئەمریکا بدۆزێتەوە. 82 هەزار منداڵی چینی لەلایەن خێزانە ئەمریکییەکانەوە لەخۆگیراون.
بەرپرسی نووسینگەی بازرگانیی نەمسا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێت، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نەمسا هەنگاوێکە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ڤیەننا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دادگەی باڵای وڵاتەکەی بۆ پێدانی پارێزبەندی بە دۆناڵد ترەمپ بە تووندی سەرکۆنە دەکات و بە پێشهاتێکی "مەترسیدار" وەسفی دەکات.
ئەنجامی بەرایی دەنگدانەکەی رۆژی یەکشەممە پیشانی دەدات؛ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت، تیرێکی لە پاژنە پێی خۆی داوە.
فەرەنسای خۆنەچەمێن، کە پارتێکی چەپی توندئاژۆی فەرەنسایە، دەڵێت بۆ رێگریکردن لە سەرکەوتنی راستڕۆ توندڕۆکان، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانیدا، لە هەموو ئەو بازنانەی کە تێیدا سێیەم بووە، بەربژێرەکانی دەکشێنێتەوە بۆ ئەوەی دەنگەکانی دژی راستڕۆ توندڕۆکان پەرت نەبن.
دوای ئەوەی کە پارتەکەی زۆترین دەنگی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی فەرەنسادا بەدەستهێنا، جۆردن باردێلا، سەرۆکی پارتی راستڕۆی توندڕۆی بەرەی نیشتمانی، رایگەیاند، دەیەوێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی "هەموو فەرەنسییەکان".
ئەمڕۆ ملیۆنان فەرەنسی لە هەڵبژاردنێکی گرنگدا دەنگدەدەن، کە چاوەڕواندەکرێت، لە ئەنجامی ئەم دەنگدانەدا، بۆ یەکەمین جار لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، پارتێکی راستڕۆی توندڕۆ بێتە سەر دەسەڵات کە دژی کۆچبەرانە و پێیوایە خەریکە ئیسلام فەرەنسا و ئەورووپا داگیردەکات.
لە دایکبووی 13ـی ئەیلوولی 1995ـە و لە تشرینی دووەمی 2022ـەوە سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانییە، ئەو پارتە راستڕۆ تووندڕۆیەی کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسایە؛ 48 ملیۆن و 752 هەزار کەس مافی دەنگدانیان دەبێت بۆئەوەی 577 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵبژێرن
نوێترین سەرژمێریی ئەلبانیا پیشانیدەدات کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە 13 ساڵدا 420 هەزار کەس کەمبووەتەوە
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی هەینی بە سەربازانی ئیسرائیلی گوت، لە هەوڵدان چارەسەرێکی سیاسی بدۆزنەوە بۆئەوەی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان نەکەونە جەنگەوە
دوای ئەو ئاستە لاوازەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دیبەیتی سەرۆکایەتیدا لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ پیشانیدا، دیموکراتەکان بە نهێنی تاوتوێی دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە دەکەن بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو ببێتە بەربژێری پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت
لە نزیک شوێنی دیبەیتەکەی ئەمشەویان، پۆستەرێکی زەبەلاحی دۆناڵد ترەمپ لە ئەتلانتا بەرزکراوەتەوە و وەک "تاوانکارێکی سزادراو" بەخێرهاتنی دەکات، لە کاتێکدا لە تەلەڤزیۆنەکان ریکلامێک بڵاودەکرێتەوە کە پێشانیدەدات جۆ بایدن لە پاسکیلێک دەکەوێتەخوارەوە.
ئاوارەکانی شاری خان یونسی کەرتی غەززە، بۆ زیندوومانەوەی خۆیان و منداڵانیان، پشت بەو خواردنە دەبەستن کە لەلایەن رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە پێیان دەدرێت. دۆخەکە بە جۆرێک خراپە کە لە مانگی رابردووەوە، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە UN بە "قاتوقڕییەکی تەواو" ناوی بردووە.
30ی حوزەیران گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسایە. بۆ ماری لوپێن، سەرکردەی بەرەی نیشتمانی، کاتی کۆکردنەوەی دەنگە
سوپای ئەمریکا فەرمانی بە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر کرد دەریای سوور و کەنداوی عەدەن جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئەمریکا.
لە باشووری سویسرا بارانی بەلێزمە بووە هۆی لافاو و لەئەنجامدا سێ کەس بێسەروشوێن بوون کە دواتر تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، حکومەتی عێراق بڕیاریدا کاژێرەکانی کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان کەمبکاتەوە، پارێزگارەکانیش سەرپشک دەکات ئەگەر گەرما گەیشتە 50 پلەی سیلیزی، کارکردن بوەستێنن.
کچێکی تەمەن 10 ساڵانی خەڵکی پارێزگەی هەولێر، کە لە رووداوی تێکشکانی بەلەمەکەی نزیک ئیتاڵیا رزگاری بووە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە داوای بینینی دایک و باوکی دەکات، بەڵام نازانێت هەردووکیان لە رووداوەکەدا بێسەروشوێن بوون.
خێزانێکی ئەمریکی داوای زیاتر لە 80 هەزار دۆلار لە ناسا دەکەن، دوای ئەوەی لە فلۆریدا پاشماوەیەکی بچووک لە ئاسمانەوە بە بانی ماڵەکەیان کەوت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی هۆشداری دا کە نابێت شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، لوبنان بکاتە "غەززەیەکی دیکە".
لە ئیسپانیا ژمارەیەک کەس دەستگیر کران، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی تۆڕێکیان دروستکردووە، کە کچ و ژنانی رۆژهەڵاتی ئەورووپایان بە بیانووی دۆزینەوەی هەلی کار هەڵخەڵەتاندووە و بازرگانیی سێکسییان پێوە کردوون
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەورووپا فۆبیای بە هەنگاریا هەیە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی حەجی ئەم ساڵدا گیانیان لەدەستداوە هەزار کەسی تێپەڕاند کە نیوەی زیاتریان ئەوانەن بە رێکاری نافەرمی هەوڵی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان داوە.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا هۆشداری بە کۆریای باشوور دەدات کە چەک بە ئۆکراینا نەدات؛ راشیگەیاند، بە دووری نابینێت مۆسکۆ چەک بە کۆریای باکووری نەیاری سیئۆل بدات.
تەرمی 12 کۆچبەری دیکەی ئەو بەلەمە دۆزرانەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە دەیان سەرنشینی کوردەوە لە نزیک ئیتاڵیا تێکشكا.
سەرۆک، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی نزیکەی 100 وڵات لە سویسرا بۆ تاوتوێکردنی ئاشتی لەنێوان ئۆکراینا و رووسیا کۆبوونەوە، بەڵام بێ بەشداربوونی بەرپرسانی رووسی
رووسیا رایگەیاند، لە هەرێمی زاپۆریژیا پێشڕەوی کردووە و گوندێکی دیکەی کۆنترۆڵکردووە.
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هەر کاتێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەرپاکردنی ئاشتی رێککەوت، ئەوا پلانەکە پێشكێشی رووسیا دەکات
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، هەشت سەربازی لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون. چاوەڕوان دەکرێت کوشتنی ئەو سەربازانە بانگەوازەکانی ئاگربەست لە نێو ئیسرائیلدا زیاتر بکات.
فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا رۆژی شەممە، سەرکۆنەی "دوایین رێکاری" ئەتۆمیی ئێرانیان کرد، دوای ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران توانا ئەتۆمییەکانی پێشدەخات.
جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ لەسەر یاساکانی یەکەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رێککەوتوون.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران ژمارەیەکی زیاتری ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمی لە بنکە ئەتۆمییەکانیدا خستووەتەکار و بەنیازە لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیاتریشیان بکات. ئەمریکا دەڵێت، "وەڵاممان دەبێت" و وڵاتانی گرووپی حەوتیش داوا لە تاران دەکەن "گرژییە ئەتۆمییەکانی بوەستێنێت." راوێژکارێکی رێبەری ئێرانیش دەڵێت، "ئێران لە بەرامبەر گوشارەکاندا چۆک دانادات."
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوەیەک کە بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا کردوویانە، توانیویانە چوار کەسی سەر بە تۆڕێکی نزیک لە داعش بدۆزنەوە و سزایان بەسەردا بسەپێنن
داتا و نەخشەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخات، با بەشی هەرە زۆری دووکەڵەکەی ئاگری پاڵاوگەکەی سەر رێگەی گوێڕی لە ناوەندی هەولێر دوورخستووەتەوە و هەربۆیە کاریگەرییەکی دەستبەجێی ئەوتۆی نەبووە؛ رادەی پیسیی هەوای پایتەختی هەرێمی کوردستان رۆژی پێش ئاگرەکە 71 لەسەر 500 بووە؛ ئێستا 69 لەسەر 500ـە.
زانایان دەیانەوێت باشتر لە ژیانی باڵندەکان تێبگەن، بۆئەوەی بتوانن لە قڕبوون و لەنێوچوون بیانپارێزن و ژمارەکەیان زیاد ببێتەوە. ساڵانە، لە سەرانسەری وڵاتانی بەلقان، تیمی ژینگەپارێزان، زانایان و خۆبەخشان سەرژمێری بۆ باڵندەیەک دەکەن کە بە "پەلیکان" ناسراوە و دەگمەنە. نیشتمانە بنەڕەتییەکەی ناوچەی دەلماسییە لە کرواتیا، بۆیە بە "پەلیکانی دەلماسی" دەناسرێن.
سوپای لوبنان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر کاروانێک تانکەر کە لە لوبنانەوە دەچوونە سووریا و لە ئەنجامدا سێ سەربازی حیزبوڵڵای لوبنانی کوژران.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، دوێنێ چوار سەربازی لە باشووری غەززە لە شەڕدا کوژراون.
سوپای کۆریای باشوور ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، دوای ئەوەی سەربازانی کۆریای باکوور سنووری وڵاتەکەیان بەزاند، سەربازانی کۆریای باشوور تەقەی هۆشدارییان کرد بۆ ئەوەی ناچار بە گەڕاندنەوەیان بکەن.
بەپێی سزاکان، سامانی ئەندامانی داعش، قاعیدە و هاوپەیمانەکانیان سڕدەکرێت، قەدەخەی گەشتکردن و گەمارۆی چەکیشیان دەخرێتەسەر.
فڕۆکەکە جێگری سەرۆک و نۆ کەسی دیکە تێدایە، لە نێویاندا شانلی دیزمبیری، خانمی پێشووی یەکەمی مالاوی.
بۆ پارتە راستڕۆ تووندڕۆکانی ئەورووپا، ئێوارەی یەکشەممە ئێوارەی جەژن بوو. ئەو پارتانەی جەخت لە پاراستنی دابونەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەکەنەوە، دژی بەها لیبراڵەکانن و نایانەوێت کۆچبەرانی بیانی بەلێشاو بچنە وڵاتەکانیان، سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا.
پارتە راستڕۆ تووندڕۆکان سەرکەوتنی گەورەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپادا بەدەستهێنا و لە هەندێک شوێن پێش پارتە دەسەڵاتدارەکانی وەکو پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆککۆماری فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا کەوتن
ئەوروپییەکان بە زیاتر لە 20 زمان دەنگدەدەن؛ لە هەر ناوچەیەکیش، لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی ئامانجێک.
حەوت وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێن، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سووریا بکرێتەوە، بۆئەوەی رێگە بە گەڕانەوەی خۆویستانەی پەناخوازان بدرێت
بیهێنە پێش چاوت، لوولەکێکی گەورە و درێژ، زەوی بە بۆشایی ئاسمانەوە ببەستێتەوە، بە تێچوویەکی کەم و بە خێرایی فڕێدانی بەردێک لە دارلاستیکێکەوە بمانگەیێنتە خولگەی زەوی.
لە شەقامێکی کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، پیاوێک هێرشی کردە سەر میتە فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و لێیدا. بە گوتەی میدیای دانیمارک، هێرشکارەکە دەستگیرکراوە.
مەترسیدارترین 10 شاری جیهان لە مەکسیک، بەرازیل و ڤەنزوێلان و ئامۆژگاریی خەڵک دەکرێت گەشتیان بۆ نەکەن و لێیان نەژین.
سعودیە رایگەیاند، 16ـی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، ئەوەش دوای ئەوەی پشتڕاستیکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مانگ بینراوە و سبەی یەکەمین رۆژی مانگی زولحیجەیە.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە هۆڵەندا پێشانیدەدات کە هاوپەیمانیی چەپەکان بە بردنەوەی 8 کورسی لە پێش ئەوانی دیکەوەیە.
لە برۆکسل، حەوت بەربژێری هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی ئەورووپا کوردن
هیومەن رایتس وۆچ باس لەوە دەکات کە بەهۆی کێشەی مووچە و بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا، کەسانی نیڤشکان نەیانتوانیوە بە شێوەی بەردەوام مووچە وەربگرن.
مایکرۆسۆفت رۆژی دووشەممە رایگەیاند، لە سوێد 3.2 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ژیریی دەستکرددا دەکات
هەنتەر بایدن، کوڕی سەرۆکی ئەمریکا دادگەیی دەکرێت. ئەمە یەکەمجار دەبێت لە مێژووی ئەمریکادا رووبدات. رۆژی دووشەممە، دادگە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دانیشتنەکانی بکات.
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر شاری حەلەب و ژمارەیەک کەس کوژران.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممە، لە دوو کاتی جیادا، درۆنێک و دوو مووشەکی حووسییەکانی یەمەنیان لە باشووری دەریای سوور تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، گوندێکی بچووکیان لە هەرێمی دۆنێتسکی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە.
ئێستا کە رۆبۆتەکە نیشتووەتەوە، هەوڵدەدات مشتێک خۆڵ و وردە بەردی مانگ هەڵبگرێت و لە شوێنی نیشتنەوەی خۆی پشکنینی لەسەر بکات. بە گوێرەی میدیای چین، ئەو کارە دوو رۆژ دەخایێنێت.
بە نەتەنیاهوو و دەسەڵاتداران دەڵێت: ئایا بوێری ئەوەتان هەیە تەماشای نێوچاومان بکەن؟ ئەم دەرفەتە لە دەست مەدەن، بەڵێی بۆ بکەن.
بۆ یەکەمین جار لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە ژیریی دەستکرد لە هەولێر سازکرا، شارەزایانی بوارەکە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە بەشدار بوون و، بۆچوونی خۆیان لەسەر سوود، زیان، چۆنیێتیی بەکارهێنان و جڵەوکردنی ژیریی دەستکرد خستەڕوو.
پێچەوانەی داواکاریی واشنتن، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات
دۆناڵد ترەمپ، تاکە سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە تاوانێکی بەسەردا ساخبووبێتەوە
بە تۆمەتی ناردنی مووشەک و درۆن بۆ رووسیا و حووسییەکان، یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر محەممەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەدا سەپاند
بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنیەوە، نوێنەرانی وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین دووپات دەکەنەوە
رۆژئاوا دەیەوێت دەست بۆ گیرفانی مۆسکۆ ببات بۆ ئەوەی پارەکەی بە ئۆکراینا بدات، بەڵام بەکارهێنانی سامانی سڕکراوی رووسیا هێندە ئاسان نییە.
سەرۆکی رووسیا پێیوایە، هۆکاری دەربازبوونی ئەو دوو هێلیکۆپتەرەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران چووبوونە سەر سنووری ئازەربایجان، ئەوە بووە کە لەلایەن رووسیاوە دروستکراون و دەتوانن بەرگەی کەشوهەوای سەخت بگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رۆژی هەینی رایگەیاند، ژنێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان رادەستی شاندێکی بەریتانی کردووە.
میدیای فەرمیی ئیمارات رۆژی هەینی رایگەیاند، سەرۆکی ئەو وڵاتە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا "باسیان لە رەهەندی جیاجیای پەیوەندییەکان"ی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان کردووە بۆ ئەوەی بە جۆرێک بن کە "لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست دا بن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات و محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبیی پایتەختی وڵاتەکەی پێشوازی لێدەکات. پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی تاوتوێ دەکەن.
تیکتۆک رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەو دەزگا میدیاییانەی سەر بە حکومەتەکانن بۆ ئەوەی رێگەنەدات رای گشتیی وڵاتانی دیکە دەستەمۆ بکەن، لە کاتێکدا ئەم ساڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەڵبژاردنی گرنگ دەکرێن.
هەموو ئەوەی روویدا لە یەک چیرۆکدا
جیهان بە گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیەوە تاسا. بەڵام لە نێوەڕاستی سەدەی رابردووەوە، مردنی سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پاشاکان لە رووداوی فڕۆکەوانیدا شتێکی دەگمەن نەبووە، لە کاتێکدا زوو زوو فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بۆ گەشتکردن بەکاردێنن، کە ئەوەش دەیانخاتە بەر مەترسیی رووداوی لەو شێوەیە.
هاووڵاتییەکی عێراقی لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیای نەوتی بریتش پترۆلیۆم (BP)ی بەریتانی تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کوڕەکەی بە شێرپەنجەی خوێن گیانی لەدەستداوە، کە بە گوتەی خۆی، بەهۆی گاز و دووکەڵی کێڵگەیەکی نەوتییەوە تووشی ببوو.
لەسەر چۆنیێتیی بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای جەنگ، ناکۆکیی نوێ دەکەوێتە نێوان سەرکردەکانی ئیسرائیل. زیادبوونی هێرشە چاوەڕواننەکراوە پێچەوانەکانی حەماسیش لە هەندێ ناوچەی غەززە، گوشاری لەسەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زیاتر کرد.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و داهێنکاری بواری تەکنەلۆجیا، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا بۆئەوەی بە فەرمی پڕۆژەی دابینکردنی ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ ئەو وڵاتە، بکاتەوە
پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە نەیتوانی سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت. هیچکام لە بەربژێران نەیانتوانی زۆرینەی رەهای دەنگەکان بەدەستبهێنن و گرژی و شەڕە بۆکس لە نێو هۆڵی پەرلەمان روویدا.
بایدن و ترەمپ، هەردوو بەربژێری سەرەکی، پێش هەڵبژاردنەکە، لە سێ دیبەتی تەلەڤزیۆنیدا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئامانجیان لەو هێرشەی لە هەرێمی خارکیڤی ئۆکراینا دەستیان پێکردووە، دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕێنەرە، بەڵام نیازیان نییە شارەکە کۆنترۆڵ بکەن
هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی سەردانەکەی سەرۆکی رووسیا بۆ چین؛ جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن پەیوەندیی نێوان چین و رووسیا بە جیدی وەردەگرێت
17ی ئایار، لە وڵاتە رۆژئاواییەکان رۆژی داکۆکیکردنە لە هاوڕەگەزخوازی، بەڵام لای جۆرجییەکان رۆژی پاراستنی بەهاکانی خێزان و رووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازییە. لەو رۆژەدا، دەیان هەزار کەس، بە منداڵ و گەنج و پیرەوە، لە تبلیسی پایتەختی ئەو وڵاتە رێپێوانیان کرد
ئامێرێکی پەروانەدار، کە ناونراوە ئۆتۆمبێلی فڕیو، بە ئامادەبوونی یوریکۆ کۆیکی، پارێزگاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، بۆ یەکەمجار فڕی کە بۆ تاقیکردنەوە بوو
"ئەو عێراقەی ئێستا هەیە، لەو وڵاتە جیاوازە کە 20 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمین جار یونامیی تێدا جێگیرکرا، بێگومان جیاوازیشە لەو وڵاتەی کە من لە ساڵی 2018 پێی گەیشتم." ئەمە قسەی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەکە تایبەت بە دۆخی عێراق.
ئێران سەرکۆنەی فەرەنسا دەکات و بە "دەستوەردان" لە کاروباری بەندکراوانیدا تۆمەتباری دەکات. وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئێرانی تۆمەتبار کردبوو بەوەی چوار هاووڵاتیی فەرەنسیی بە بارمتە گرتووە
رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیمەشق، لوبنان زیاتر لە 300 کەسی گەڕاندەوە سووریا
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) لە راپۆرتێکدا هۆشداری لە داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، ئەو کارە ئاوارەکانی شنگال "دەخاتە مەترسییەوە"
دوای هەشت ساڵ، جارێکی دیکە، لێشاوی بەرزەوەبووی رووباری سیروان بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژکرد و هاژەی ئاوەکەی لە ناوچە شاخاوییەکەدا دەنگیدایەوە.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە بڕیاری گۆڕینی کەنیسەیەکی دێرین بۆ مزگەوت، پاشگەزبێتەوە.
خۆرەبای بەهێز، واتە پلازما و تەنۆلکەی بارگاویی بەهێزی لێ دەردەپەڕێت و بەرەو زەوی دێن و لە کاتی بەرکەوتنیان بە بواری موگناتیسیی زەوی، ئەو رووناکیانە دروست دەبن، کە پێیاندەگوترێت شەبەق (ئۆرۆرا).
خۆرەبایەکی بەهێز رووی لە هەسارەی زەوی کردووە کە چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ پەیوەندیی مانگە دەستکردەکان، پچڕانی کارەبا لە هەندێک شوێن و دروستبوونی شەبەق یاخود رووناکییە سەوزەکانی جەمسەری باکوور
بەرپرسانی تاڵیبان رایانگەیاند، بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای بەڵغانی باکووری ئەفغانستان لانیکەم 50 کەس گیانیان لەدەستداوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوو گومانلێکراوی داعشیان رادەستی عێراق کردەوە، کە تۆمەتبارن بەوەی دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 2014ی سەربازگەی سپایکەردا هەبووە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی رووسیا کە بە ئەنجوومەنی دووما ناسراوە، میخایل میشوستنی دووبارە بە سەرۆکوەزیران هەڵبژاردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بەربژێر کرا
رۆژی هەینی رووسیا هێرشێکی زەوینیی بەرفراوانی بەشێوەیەکی کتوپڕ بۆ سەر خارکیڤی باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەستپێکرد. سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، بە درێژایی بەرەکان "شەڕێکی سەخت دەکرێت." ئەمریکاش هۆشداری لەبارەی هێرشەکەوە دەدات و دەڵێت، دەکرێت لەم چەند هەفتەیەدا رووسیا پێشڕەویی زیاتر بکات، بەڵام "هیچ وەرچەرخانێکی گەورە" لە جەنگەکەدا دروست نابێت
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی بۆ فەلەستین دەربڕی بۆئەوەی ببێتە ئەندامی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان
پێنتاگۆن بە رووداوی رایگەیاند، ئێران لە رێگەی هێزە بەوەکالەتەکانییەوە، هەوڵدەدات سیاسەتی دەرەوەی خۆی جێبەجێبکات و ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست "دووربخاتەوە".
بەرپرسێکی حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت بە هێرشی زەوینی بۆ سەر رەفەح، بەربەست لەبەردەم گفتوگۆی ئاگربەست دروستبکات.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ)، داوا لە ترینیداد و تۆباگۆ دەکات ئەو ژن و منداڵانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە، کە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە، بەندکراون.
سوپای ئیسرائیل بە تانکەوە چووە دەروازەکەی باشووری کەرتی غەززە و بە گوێرەی میدیای فەلەستینی، 20 پۆلیسی دەروازەکەی کوشتووە.
میدیای فەرمیی چین رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دووکەس کوژراون و 21ی دیکەش برینداربوون.
ئەمانە ئەو پێنج شتەن کە لە هەڵبژاردنەکەوە فێربووین:
لافاو و هەرەسی زەوی بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 57 کەس و ئاوارەبوونی نزیکەی 70 هەزاری دیکە لە باشووری بەرازیل.
چاوەڕێ دەکرێت نێچیرڤان بارزانی چەند مژارێک لەگەڵ بەرپرسانی هەرە باڵای ئێران تاوتوێ بکات، لەوانەش دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لەو ململانێ هەرێمیانەی کە ئێران جەمسەرێکی سەرەکییانە.
لە شاری پێرتی هەرێمی رۆژئاوای ئوسترالیا، دوای ئەوەی کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و کەسێکی بریندار کرد، پۆلیس تەقەی لێ کرد و نەوجەوانەکەی کوشت
هەرچەندە لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی یادگە لەنێو بەتەمەنەکاندا باوترە، بەڵام ساڵانە سەدان هەزار لەوانەی تەمەنیان کەمترە، تووشی کێشە تەندروستییەکە دەبن. لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل 15 هۆکاری تووشبوونی پێشوەختی بە لەبیرچوونەوە ئاشکرا کردووە
دوای هەشت کۆنفرانسی برۆکسل لەبارەی پشتیوانیکردنی سووریا، هێشتا ئاسۆیەکی روون بۆ چارەسەری ململانێی خوێناویی وڵاتەکە دیار نییە. بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بۆ رووداویان دووپاتکردەوە کە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاکە دەرەچەیە بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی ململانێیەکە
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) تۆمەتی ئەشکەنجەدانی چەکدارە دەستگیرکراوەکان و ئەندامانی خێزانیان رەتدەکاتەوە، کە لە لایەن رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵەوە ئاراستەیان کرابوون.
سوپای ئەمریکا دان بە "هەڵەیەک"یدا دەنێت و دەڵێت، ساڵێک لەمەوبەر، جووتیارێکی بێگوناهیان لە سووریا کوشتووە کاتێک ویستوویانە هێرشی ئاسمانی بکەنە سەر سەرکردەیەکی قاعیدە.
دوای گەشتێکی پڕ لە مەترسی و بڕینی نۆکەندی ئینگلیز، ئەو کۆچبەرانەی کە لە فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیای شوێنی خەونەکانیان، ئێستا لە ترسی دیپۆرتکردنیان بۆ رواندا، ناچارن بڕۆن بۆ کۆماری ئایرلاند
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئاستێکی مەترسیداری یۆرانیۆم و قوڕقوشم لە میزی ئەو نەوجەوانانەدا هەیە، کە زۆر ڤەیپ دەکێشن. ئەوەش زیانی بۆ گەشەی جەستەیان هەیە
حەماس سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بۆ پێشنیازێکی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست، کە خۆی لە وەستاندنی جەنگ بۆ ماوەی 40 رۆژ لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلیدا دەبینێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە پێش جەنگی غەززە، پێنج یەکینەی سوپای ئیسرائیل پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤیان لە دژی فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژئاوا کردووە
حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیاریێتیی خۆیان لە هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی یۆنانی لە نزیک یەمەن راگەیاند.
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، چەکدارێک لە پارێزگای هیراتی رۆژئاوای ئەو وڵاتە هێرشی کردووەتە سەر مزگەوتێک و لانیکەم شەش کەسی کوشتووە.
حەمزە یوسف، سەرۆکوەزیرانی سکتۆلاند، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەهۆی ئەو ناکۆکی و دابەشبوونەی لە هەرێمەکەیان دروستبووە، دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی فەرمانڕەواش دەکێشێتەوە.
بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، ئەمڕۆ بەنداوێک لە کینیا تەقی و لانیکەم 42 کەس گیانیان لەدەستدا.
تیکتۆککەرەکانی ئەمریکا، یاخود ئەو بەکارهێنەرانەی ڤیدیۆ لە تیکتۆک بڵاودەکەنەوە، باس لەوە دەکەن قەدەخەکردنی ئەپە چینییەکە، گورزێک لە ئابووریی وڵاتەکەیان دەدات.
وێڕای زیادبوونی تووڕەیی و ناڕەزایەتی لە ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کۆشکی سپی ئێوارە خوانێکی بۆ پەیامنێران رێکخست، کە نەریتێکی ساڵانەیە و تێیدا بە گاڵتەوە باس لە کارەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت و سەرۆکیش گوتاری خەندەئامێز پێشكێش دەکات.
دەروونناسەکە راپرسیێکی لەگەڵ 500 خوێندکاری زانکۆ کردووە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن لە ئۆتۆمبێلە دەنگبەرزەکان دەڕوانن
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، سیاسەتی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا لە ئێستاوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی کۆچبەران دوای گەیشتنیان بە بەریتانیا، دەستیانکردووە بە رۆیشتن بۆ ئایرلاند.
لەسەر بەکۆیلەکردنی کچە کوردێکی ئێزدی، ژنی پێشووی بەرپرسێکی باڵای داعش لە فەرەنسا بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبارکرا.
لە بەرامبەر هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، فەرەنسا "هاوسۆزی و پشتگیری" بۆ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.
ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی (ئوم فەهەد) لە بەردەم ماڵەکەی لە بەغدا بە چەکی بێدەنگ کوژرا.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە دامودەزگەکانی عێراق دەکات، "لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل" لە هێرشەکەی رۆژی هەینی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بکات کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم چوار کرێکاری بیانی و برینداربوونی دووی دیکە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئامادەیە لە دیبەیتێکدا رووبەڕووی دۆناڵد ترەمپی رکابەری بێتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لەسەر رێنمایی محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵات، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێکهێنرا.
بەرپرسێکی تورکیا دەڵێت، سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا دواخراوە، کە بڕیاربوو 9ی ئایار لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبێتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا داوا دەکات سکرتێری داهاتووی ناتۆ رێکاری تووندتر بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بگرێتەبەر و گرنگیی زیاتر بە نیگەرانییەکانی ئەنقەرە لەبارەی "تیرۆر" بدات
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بایی شەش ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە واشنتن دەیەوێت پەلە لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بکات کە بەهۆی وەستانی چەندین مانگی یارمەتییەکانی ئەمریکاوە لە کۆگەکانی چەکی کیێڤدا دروستبووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەنیازە ئەگەر بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا دۆلار بەکارناهێنن
ئەمڕۆ شاندێکی میسری سەردانی ئیسرائیلی کرد بۆئەوەی لەبارەی ئاگربەست بۆ غەززە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلیدا کۆببێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر لە 50 ژن و منداڵی رادەستی تاجیکستان کردەوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە.
ئەمریکا سزای زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاند بۆ ئەوەی رێگری لە فرۆشتنی درۆنەکانی بکات.