بارانبارین لە سعودیە دەبێتەهۆی سەوزکردنی دەشت و دۆڵەکان

19-08-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چەند ناوچەیەکی سعودیە، هاوینی زەرد گۆڕاوە بۆ بەهارێکی سەوز و پڕ لە گژوگیا. 
 
لەم چەند هەفتەی رابردوودا لە بەشێکی سعودیە بارانێکی زۆر باریوە و ئەوەش بووەتە هۆی سەوزبوونی دەشت و دۆڵەکان. 
 
دەشت و دۆڵی سنووری شاری جازان لە باشووری رۆژئاوای شانشینەکە لەو ناوچانانەن کە زۆر سەوز بوون. 
 
ئاژەڵدارانیش بە سەوزبوونی دەشت و دەرەکە خۆشحاڵن و مەڕوماڵاتەکانیان زیاتر لە جاران لە دەرەوە دەهێڵنەوە و دەلەوەڕێنن.
 
هاوکات ناوەندی چاودێریی کەشوهەوای نیشتمانیی سعودیە ئەمڕۆ هۆشداری دا کە بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورە برووسکە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە. 
 
ناوەندی چاودێریی کەشوهەوای نیشتمانیی سعودیە باسی لەوە شکرد کە بایەکی بەهێز چەند شارێک دەگرێتەوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا گەرما لە بەشێکی زۆری شارەکان لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام فێنکترین شوێن شارەکانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە دەبن کە دەکەونە سەر دەریای سوور، لەوانەش باحە 27 و ئەبها 28 پلەی سیلیزی دەبن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە