رووداو دیجیتاڵ
هێندەی ئێمە بزانین، هیچ شتێک لەم گەردوونەدا ناتوانێت خێراتر لە رووناکی گەشت بکات. واتە گرنگ نییە تەکنەلۆجیای ئێمەی مرۆڤ چەند پێشبکەوێت، تەنانەت ئەگەر بگەینەوە بە خێرایی رووناکیش، خێراییمان سنووری 9.46 ترلیۆن کیلۆمەتر لە ساڵێکدا تێپەڕناکات.
بڕینی ئەو مەودایە لە ساڵێکدا کەم نییە، بەڵام گەردوون گەورەیە، بۆیە گەشتکردن بەنێو گەردووندا کاتی زۆری دەوێت. راستییەکەی ئەگەر بەو خێراییەش گەشت بکەیت، پێش ئەوەی بە نزیکترین چاڵی رەش (Gaia-BH1) بگەیت، تەمەنت کۆتایی دێت.
مەگەر دەرئاسا رووبدات و تەکنەلۆجیایەک دروستبکەین کە بە جۆرێک لە جۆرەکان، رێگەمان پێ بدات خێراتر لە رووناکی گەشتبکەین، ئەگەر نا هەرگیز، مرۆڤ لە پارچەیەکی بچووکی رێگای کاکێشان بەولاوە، زیاتر نابینێت.
ئەگەر بە خێرایی رووناکی گەشت بکەیت، چەند کاتت پێویستە:
مانگ (نزیکترین دراوسێی زەوی): 384 هەزار و 472 کیلۆمەتر دوورە = 1.28 چرکە.
مەریخ (نزیکترین هەسارە کە سرووشتەکەی لە سرووشتی زەوییەوە نزیک بێت) 225.308 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە = 12.52 خولەک
پرۆکزیما سێنتۆری (نزیکترین ئەستێرە لە خۆر)، 4.24 ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە = 4.24 ساڵ.
Gaia BH1 (نزیکترین چاڵی رەش لە زەوییەوە): هەزار و 600 ساڵی رووناکی دوورە = هەزار و 600 ساڵ، واتە دەبێت هەزار و 600 ساڵ بە خێرایی رووناکی گەشت بکەیت تاوەکو پێی بگەیت.
نێوەڕاستی گەلەئەستێرەی رێگەی کاکێشان: 26 هەزار ساڵی رووناکی دوورە = 26 هەزار ساڵ.
گەلەستێرەی ئەندرۆمێدا (نزیکترین گەلەستێرە لێمانەوە): 2.53 ملیۆن ساڵی رووناکی دوورە = 2.53 ملیۆن ساڵ.
لێواری بینراوی گەردوون (ئەمە دوا خاڵی بینراوی گەردوونە؛ مرۆڤ ناتوانێت زیاتر لەوە ببینێت): 46.6 ملیار ساڵی رووناکی دوورە = 46.6 ملیار ساڵ.
سەرچاوە: گۆڤاری زانستیی ئەمریکیی: From Quarks to Quasars
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ