هەموو شتێک لەبارەی ئاماژەی هەبوونی ژیان لەسەر هەسارەیەکی دیکە

21-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
زانایان ئاماژەی هەبوونی ژیان لەسەر هەسارەیەکی دووردا دەدۆزنەوە
زانایان ئاماژەی هەبوونی ژیان لەسەر هەسارەیەکی دووردا دەدۆزنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە دۆزینەوەیەکدا کە دەکرێت سەرلەبەری تێگەیشتنمان بۆ گەردوون بگۆڕێت، زانایانی زانکۆی کامبریج شتێکیان دۆزیوەتەوە، کە بە گوتەی خۆیان، دەکرێت بەهێزترین بەڵگە بێت لەسەر هەبوونی ژیان لە هەسارەیەکی دیکە.
 
نیکو مادهوسودان، پسپۆڕی فیزیای گەردوونی لە زانکۆی کامبریج دەڵێت، "پشتڕاستبوونمان 99.7٪ـە، واتە 0.3٪ ئەگەر هەیە ئەمە هەڵە تێگەیشتن بێت. بۆ دۆزینەوەیەکی وەرچەرخێنەری لەم شێوەیە دەمانەوێت بگەینە ئاستێک کە ئەگەری هەڵەکردن 1 لە ملیۆن کەمتر بێت."
 
بە بەکارهێنانی تێلێسکۆپی جەیمس وێب، زانایان لێکۆڵینەوەیان لە هەسارەیەکی دوور دوور کرد، کە ناوی K2-18bیە. هەسارەکە 124 ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.
دوو هێندەی زەوییە و بە زەریایەک لە ئاو داپۆشراوە.
 
هەسارەکە بە دەوری ئەستێرەکەیدا دەسووڕێتەوە، لە مەودایەکدا کە زۆر گەرم و سارد نییە و بەکەڵکی نیشتەجێبوون دێت.
 
زانایان تەنۆلکەی دوو جۆرە گازی گۆگردییان لە بەرگەهەوای هەسارەکەدا بەدیکردووە کە لەسەر زەوی تەنیا لە لایەن زیندەوەرە وردبینییەکانەوە بەرهەمدەهێنرێن، هەبوونی ئەو زیندەوەرە زۆر بچووکانەش ئاماژەیە بۆ هەبوونی توانای ژیان لەسەر هەسارەکە. 
 
نیکو مادهوسودان ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر بە راستی ئەم گازانە لە زیندەوەرەوە هاتبن، ئەوا هەموو شتێک دەگۆڕێت. ئەو کاتە دەبێت بڵێین، ئەوەی تاوەکو ئێستا سەیرمان کردووە، تەنیا ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرە نییە، بەڵکو ئاسمانێکی ژیاندارە."
 
ئایا زیندەوەری دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەن؟ یان ئەمە تەنیا هەڵە تێگەیشتنێکە؟ دەکرێت هەنگاوە زانستی و دۆزینەوەکانی داهاتووی مرۆڤ، مێژوو بنووسنەوە. 
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: SCOTT OLSON / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات: باجی پشتیوانیی حووسییەکان دەدەن

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 1ـی ئایار، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی "پەیام بۆ ئێران: ئێمە پشتیوانیی کوشندەی ئێوە بۆ حووسییەکان دەبینین. بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەکەن. ئێوە زۆر باش دەزانن توانای سەربازیی ئەمریکا چییە، ئەوا ئێوە ئاگادار کرانەوە و باجەکەشی دەدەن؛ لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆماندا."