سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی "دوایین ساتەکان"ی سنواری بڵاوکردەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە گوایە دوایین ساتەکانی پێش کوژرانی یەحیا سنوار، سەرکردەی حەماس پێشاندەدات. ڤیدیۆکە لە رێگەی درۆنی بچووکەوە تۆمارکراوە. 
 
درۆنەکە لە پەنجەرەیەکی شاوەوە دەچێتە نێو نهۆمی دووەمی خانووێکی نیوە رووخاو کە پڕە لە داروپەردوو. 
 
لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، کەسێک کە دەموچاوی بە جامانەیەک پێچاوە، لەسەر قەنەفەیەکی دانیشتووە و پشوو دەدات. 
کەسەکە دارێک هەڵدەگرێت و دەیگرێتە درۆنەکە. دواتر درۆنەکە دەکشێتە دواوە. 
 
ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆکە نووسیویەتی، رۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی تەلسوڵتان لە رەفەح، "هێزەکانمان سێ تێکدەریان بینی لە ماڵێکەوە هەڵدێن بۆ ماڵێکی دیکە بۆ ئەوەی رابکەن، بۆیە لێیان هاتنە دەست و هێرشیان کردە سەر. یەحیا سنوار بە تەنیا رایکرد بۆ نێو یەکێک لە خانووەکان. هێزەکانمان لە رێگەی درۆنەوە پشكنینیان بۆ ناوچەکە کرد."
 
ئەدرەعی هەروەها دەڵێت: "لە دوایین ساتەکانیدا، سنوار بە دەموچاو پێچراوی بینرا و دارێکی گرتە درۆنەکە. دوای ئەوەی کە زانرا وەک تێکدەرێک لە نێو خانووەکەیە، هێرشمانکردە سەر خانووەکە و کێوماڵمان کرد."
 
گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، سنوار هێلەکێکی گوللـەنەبڕ، دەمانچەیەک و 40 هەزار شیکلی پێبووە کە دەکاتە 10 هەزار و 700 دۆلار. 
 
هاوکات، لە وێنەکاندا تەسبیحێک، وێردی بەیانیان و ئێواران و کلاشینکۆفێک و چەند کەرەستەیەکی دیکەش دەردەکەون. 
 
شەوی پێنجشەممە، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی سنوار بۆ "پشکنینی زیاتر گوێزراوەتەوە ناوەندی نیشتمانیی دادپزیشکی." 
 
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە لە رێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەوەی کوژراوە، سنوارە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: یەحیا سنوار کوژرا

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ ژمارەیەک لە هاوکاتانی لەسەر ئاستی جیهان، کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە.