رووداو دیجیتاڵ
رێوڕەسمی 97ـەمین خوولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار ئەمڕۆ لە هۆڵی دۆڵبی لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی رێز لە سەرکەوتنە هەرە دیارەکانی ساڵی رابردووی بواری سینەما بگیرێت.
گرنگترین خەڵاتی رێوڕەسمەکە، کە خەڵاتی باشترین فیلمە، بە فیلمی ئانۆرا درا، کە لەلایەن شۆن بەیکەرەوە دەرهێندراوە.
سەرکەوتنی فیلمەکە چوار خەڵاتی دیکەشی بۆ مسۆگەر کردن. بەیکەر وەکو باشترین دەرهێنەر و میکی مادیسۆن وەکو باشترین خانمە ئەکتەر لە هەمان فیلمدا خەڵاتی ئۆسکاریان بردەوە؛هەروەها فیلمەکە خەڵاتەکانی باشترین سیناریۆی رەسەن و باشترین مۆنتاژیشی بردنەوە.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە ئەدریان برۆدی درا لە بەرامبەر ئەو ئاستەی لە فیلمی The Brutalistدا نواندوویەتی.
هەروەها کیران کوڵکین وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی A Real Pain و زۆوی سالدانیا وەکو باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی Emilia Pérez خەڵاتی ئۆسکاریان پێدرا.
فیلمی بەرازیلی، I'm Still Here، خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی بردەوە، کە ئەوە بووە یەکەمین خەڵاتی ئۆسکار لە مێژوودا بە بەرهەمێکی بەرازیلی بدرێت.
هەروەها ئەنیمەیشنی لاتیڤیایی، Flow وەکو باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ، خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.
لە بەرامبەر باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان و باشترین دیزاینی جلوبەرگ، فیلمی Wicked دوو خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە، بەوەش پۆڵ تازووێل بووە یەکەم پیاوی رەشپێست لە مێژووی سینەمادا خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دیزاینی جلوبەرگ بباتەوە.
هەروەها بەشی دووەمی فیلمی Dune دوو خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەنگ و باشترین کاریگەریی وێنەکی (Visual Effects) بردنەوە.
براوەکان بەم شێوەیەن:
باشترین فیلم
Anora
باشترین دەرهێنەر
شۆن بەیکەر - Anora
باشترین خانمە ئەکتەر
میکی مادیسۆن - Anora
باشترین ئەکتەری پیاو
ئەدریان برۆدی - The Brutalist
باشترین خانەم ئەکتەری پاڵپشت
زۆوی سالدانیا - Emilia Pérez
باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت
کیران کەڵکن- A Real Pain
باشترین سیناریۆی رەسەن
Anora
باشترین سیناریۆی وەرگیراو
Conclave
باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی
I’m Still Here
باشترین ئەنیمەیشنی درێژ
Flow
باشترین بەڵگەفیلمی درێژ
No Other Land
باشترین میوزکی فیلم
The Brutalist
باشترین گۆرانیی رەسەن
“El Mal” — Emilia Pérez
باشترین وێنەگرتن
The Brutalist
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان
Wicked
باشترین دیزاینی جلوبەرگ
Wicked
باشترین ئارایش و پرچ داهێنان
The Substance
باشترین کاریگەریی وێنەکی
Dune: Part Two
باشترین دەنگ
Dune: Part Two
باشترین مۆنتاژ
Anora
باشترین فیلمی ئەکشن
I’m Not a Robot
باشترین کورتە ئەنیمەیشن
In the Shadow of the Cypress
باشترین کورتە بەڵگەفیلم
The Only Girl in the Orchestra
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ