دادگەیەکی ژاپۆن خۆپێشاندان دژی کوردی ئەو وڵاتە قەدەخە دەکات

33 خولەک له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی شاری سایتامای ژاپۆن خۆپێشاندانیکی لە دژی کوردەکان قەدەخەکرد، کە بڕیاربوو 24ـی ئەم مانگە بکرێت. کۆمەڵە کوردییەکەش دەڵێت، ئامانج لێی ناوزڕاندنی کوردەکانە".
 
بەردەم نووسینگەی کۆمەڵەی کولتووری کوردانی ژاپۆن بە شوێنی خۆپێشاندانەکە دیاری کرابوو. 
 
خۆپێشاندەرەکان دەڵێن، کە پێویستیان بە کۆمەڵەی کوردی لە وڵاتەکەیان نییە. 
 
دادگەکە بڕیاریدا کە نابێت رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە تاوەکو دووریی 600 مەتر لە نووسینگەی ناوەندە کوردییەکەوە بەشداریی هیچ خۆپێشاندانێک بکەن. 
 
کۆمەڵەی کولتووری کوردانی ژاپۆن لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێمە بە بڕیارەکە زۆر دڵخۆشین. لەوە دەترساین خۆپێشاندانەکە وێنەی کورد بە خراپ پێشانبدات."
 
بە گوتەی پارێزەری یاسایی کۆمەڵەکە، ئەمە یەکەمین جارە دادگەیەکی ژاپۆن خۆپشاندانێکی دژی کورد قەدەخەبکات. 
 
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگەی سایتاما، رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە چەند جارێکی دیکەش لەبەردەم نووسینگەی ناوەندە کوردییەکە ناڕەزاییان دەربڕیوە. 
 
کۆمەڵە کوردییەکە دەڵێت، ئامانج لەو خۆپێشاندانانە "ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی رق و کینەیە لە دژی کورد". 
 
کیم یۆنگ گۆنگ، پارێزەری کۆمەڵە کوردییەکە دەڵێت: "گرنگە کە دادگە سەلماندی ئەو خۆپێشاندانانەی دژی کورد نایاسایین.
 
هیوادارین ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ ریشەکێشکردنی خۆپێشاندانی رق و کینەدار."
 
لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، دادگەکانی کاناگاوا، ئۆساکا و تۆکیۆ بڕیاری هاوشێوەیان بۆ قەدەخەکردنی خۆپێشاندانی دژی کۆرییەکان دەرکرد. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: AFP

پووتین: لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان، وەڵامێکی گونجاومان دەبێت

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، وەڵامی گونجاویان دەبێت. هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرایناوە دەڵێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جەنگ نابێت.