رووداو دیجیتاڵ
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە، لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەگەڵ تاکێشی ئیوایا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە بەرامبەر بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، بلینکن سوپاسی هاوتا ژاپۆنییەکەی کرد.
بلینکن و ئیوایا هەروەها باسیان لە فراوانکردنی هاوئاهەنگیی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن کرد لە چوارچێوەی ستراتیژیی بایدن بۆ ناوچەی زەریای هیندی و ئەتڵەسی.
بلینکن لە دوایین گەشتی خۆیدایە وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەرەوەی وڵات.
رۆژی دووشەممە لە کۆریای باشوور بوو. بڕیارە دواتریش بچێتە فەرەنسا و پاشان ئیتاڵیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ