ستامەر: بەریتانیا خۆی بۆ پاراستنی پیشەسازییەکەی لە کاریگەریی پێناسەکانی ئەمریکا ئامادە دەکات

06-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: "ئەو جیهانەی ئێمە دەمانناسی" وەک خۆی نەماوە و لەندەن "ئامادەیە" دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی پیشەسازییەکان لە کاریگەریی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چوارشەممەی رابردوو پێناسی گومرگی بەرفراوانی بەسەر هاوردەی بیانیدا سەپاند. 
 
لە گوتارێکدا بۆ رۆژنامەی سەندەی تەلەگراف، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نووسیویەتی، ئەمە دەریدەخات کە "ئیدی ناتوانرێت بە مسۆگەری پشت بە گریمانە کۆنەکان ببەسترێت"و "ئەو جیهانەی دەمانناسی کۆتاییهاتووە".
 
ستامەر گوتیشی، جیهانی نوێ کەمتر بە یاسا جێگیرەکان بەڕێوەدەبرێت و "زیاتر بە رێککەوتن و هاوپەیمانییەکان" جڵەودەکرێت.
 
دەشڵێت: "ئەم دۆخە پێویستی بە تایبەتمەندییە باشەکانی بەریتانیایە، واتە مێشکێکی ئارام، راستبینی و تێگەیشتنێکی روون لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان."
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دووپاتیکردەوە کە حکومەتەکەی باوەڕی وایە "هیچ کەس لە جەنگی بازرگانی براوە نابێت" و ستراتیژی دەستبەجێیان لەم کاتەدا "هێمنبوون و خەباتکردنە بۆ باشترین رێککەوتن".
 
لەگەڵ ئەوەشدا، جەختیکردەوە کە رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا تەنیا لەو کاتەدا واژۆ دەکرێت "ئەگەر بۆ بازرگانیی بەریتانی گونجاو بێت" و "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکە دەمێننەوە" بۆ وەڵامدانەوەی پێناسە گومرگییەکەی ئەمریکا، کە بە رێژەی 10٪ خراوەتە سەر هەموو ئەو کاڵایانەی لە بەریتانیاوە دەچنە ئەمریکا.
 
لە ئاماژەیەکی دەستبەجێدا بۆ لێکەوتەی پێناسەکان، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئاستبەرزی بەریتانی، جاگوار لاند رۆڤەر، رۆژی شەممە رایگەیاند کە لە مانگی نیساندا هەناردە بۆ ئەمریکا "رادەگرێت".
 
ستامەر، وەک ئاماژەیەک بۆ پەککەوتنی ئابووریی جیهانی، گوتی ئێستا ئامادەیە دەستوەردانی راستەوخۆی دەوڵەت بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی کەرتی تایبەت.
 
پێش ئەوەی چاوەڕوان بکرێت راگەیاندنێکی گەورە لەسەر ستراتیژی پیشەسازی دەربکات، نووسیویەتی: "ئەم هەفتەیە ئێمە ئەو پلانانە خێراتر دەکەین کە رکابەرایەتیی نێوخۆییمان باشتر دەکەن."
 
دەشڵێت: "ئێمە ئامادەین سیاسەتی پیشەسازی بەکاربهێنین بۆ ئەوەی یارمەتی بازرگانیی بەریتانی بدەین تاوەکو خۆی لە زریانەکە بپارێزێت."
 
هەروەها رایگەیاند: "رەنگە هەندێک کەس بەم شتە نائاسوودە بن، بەڵام ئێمە ناتوانین چنگ لە شێوازە کۆنەکانەوە تووند بکەین کاتێک جیهان بەم خێراییە دەگۆڕێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا

عەلی دۆڵەمەڕی: بەبێ کورد هیچ کێشەیەک لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چارەسەر ناکرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دەڵێت، فەرەنسا هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''هەرێمی کوردستان بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.''