لێکۆڵینەوەیەک: خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین و ریشاڵ خەو باش دەکات

23-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی تسوکوبای ژاپۆن دەریخستووە، ئەوانەی زیاتر خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین و ریشاڵ دەخۆن، باشتر و زیاتر دەخەون. 
 
بۆ لێکۆڵینەوەکە، داتای چوار هەزار و 825 کەس لە رێگەی ئەپەکانی چاودێریکردنی خواردن و نووستن کۆکراوەتەوە. 
 
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، خواردنی پرۆتینی زیاتر وا دەکات مرۆڤ زیاتر بخەوێت، هەروەها خواردنی ریشاڵی زیاتر یارمەتی مرۆڤ دەدات زوو خەوی لێبکەوێت و لە ناڕێکیی خەو دوور بێت. لەلایەکی دیکە ئەگەر مرۆڤ زۆر چەوری و سۆدیۆم بخوات، ئەوا خەوی تێکدەچێت و کەمتر دەخەوێت. 
 
سۆدیۆم زیاتر لە چپس، ماکەرۆنی، خواردنی خێرا، خواردنی بەستوو، خواردنی لەقوتوونراو، سۆس، کەچەپ، تورشیات، هەندێ جۆری نان و پیتزادا هەیە. 
 
زانایانی زانکۆی تسوکوبا بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی زیاتر خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین دەخۆن هەر شەوێک 15 خولەک زیاتر لەوانە دەخەون کە کەمتر دەیخۆن. 
 
زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەرچی ئەم 15 خولەکە جیاوازییەکی بچووکە، بەڵام کاریگەریی باشی پرۆتینەکان لەسەر خەوی مرۆڤ بە تێپەڕینی کات زیاتر دەبێت. 
 
پسپۆڕان وا لێکی دەدەنەوە، خواردنی پرۆتینی زیاتر دەکرێت ببێتەهۆی زیادبوونی ئەو هۆرمۆنانەی خەو رێکدەخەن، وەک میلاتۆنین و سیراتۆنین، لە کاتێکدا ریشاڵە خۆراکییەکان دەتوانن بەکتریای سوودبەخشی نێو هەناوەکانی مرۆڤ سەلامەت بکەن کە لێکۆڵینەوەکانی پێشتر دەریانخستووە ئەوە دەبێتە هۆی باشبوونی خەو. 
 
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری زانستیی کەنەدیی (Journal of Medical Internet Research) بڵاوکراوەتەوە. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای پەرستارانی عێراق. وێنە: رووداو

سەندیکای پەرستارانی عێراق: 63٪ـی کارمەندە میلاکەکانی وەزارەتی تەندروستی پێکدە‌هێنین

سەندیکای پەرستارانی عێراق رایدەگەیێنێت، جگە لە بەشەکانی فریاکەوتن، هەموو پەرستاران مانگرتنی 24 کاژێرییان راگەیاندووە و یەک مانگ مۆڵەتیان بە حکومەتی عێراق داوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.