رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیی "چڕی" کردووەتە سەر باشووری لوبنان.
سوپاکە هیچ وردەکاریی زیاتری لەبارەی هێرشەکانیەوە نەداوە، بەڵام هێرشەکان لە کاتێکدان کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.
دوای هێرشەکان، لە چەند شوێنێکی باشووری لوبنان دووکەڵ بەرزبووەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵکی باشووری لوبنان کرد لە هەموو باڵەخانە و شوێنێک دووربکەونەوە کە حیزبوڵڵا بەکاریان بهێنێت، "چونکە ئێمە هێرش دەکەین."
حیزبوڵڵا رۆژی یەکشەممە زیاتر لە 100 مووشەکی گرتە باکووری ئیسرائیل و بەشێکیان لە نزیک شاری حەیفا کەوتنە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانیی کردە سەر لوبنان.
سەرکردەیەکی حیزبوڵڵاش رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئیسرائیل لە "شەڕێکی کراوە"دان لە کاتێکدا تاوەکو دێت، هەردوو لا زیاتر لە جەنگی سەرتاسەری نزیک دەبنەوە.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی رۆژی دووشەممەی حیزبوڵڵادا، زەنگی هۆشداری لە شارەکانی باکووری ئیسرائیل لێدرا و سەدان هەزار کەس چوونە نێو پەناگەکانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ