رووداو دیجیتاڵ
لە شەقامێکی کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، پیاوێک هێرشی کردە سەر میتە فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و لێیدا. بە گوتەی میدیای دانیمارک، هێرشکارەکە دەستگیرکراوە.
خانمە سەرۆکوەزیرانەکە سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتە. میدیای دانیمارکی دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە "حەپەساوە".
هێرشەکەی ئێوارەی هەینی، دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە دانیمارک دێت.
هەڵبژاردنەکە چەند رووداوێکی دیکەشی توندوتیژی تێکەوتووە.
سێ هەفتە لەمەوبەر، کەسێک تەقەی لە رۆبەرت فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا کرد و برینداریکرد. پێشتریش پەرلەمانتارێکی سۆسیال دیموکرات لە ئەڵمانیا لە کاتی هەڵواسینی پۆستەردا هێرشی کرایە سەر و لێیدرا.
سێشەممەی رابردووش، سیاسەتڤانێکی پارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا کە پارتێکی راستڕۆی توندڕۆیە، بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ