رووداو دیجیتاڵ
نوێترین سەرژمێریی ئەلبانیا پیشانیدەدات کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە 13 ساڵدا 420 هەزار کەس کەمبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئەلبانیا لە ساڵی 2011دا دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس بوو، بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس دابەزیوە.
پەیمانگەی ئامارەکانی ئەلبانیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە ئەم کەمبوونەوەیە دەستیپێکردووە و هۆکاری سەرەکیشی کۆچکردنی هاووڵاتییانە بۆ دەرەوەی وڵات.
سەرژمێرییەکە رۆژی هەینی ئەنجامەکەی بڵاوکرایەوە و دوازدەیەمینە لە 100 ساڵی رابردوودا کرابێت.
ئەلبانیا وڵاتێکی بچووکە، بەڵام زەوینێکی فرەڕەنگی هەیە.
70٪ وڵاتەکە لە ناوچەی شاخاوی پێکدێت؛ خاوەن زمانی تایبەت بە خۆیەتی.
بە گوێرەی دوایین ئاماری بانکی جیهانی، هەژاری لە ئەلبانیا لە ساڵی 2021دا 22٪ بووە و بێکاریش 11.5٪؛ داهاتی ساڵانەی تاکەکەسیش بە 8 هەزار و 800 دۆلار مەزەندە دەکرێت.
پەیمانگەی ئامارەکانی ئەلبانیا ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵی 2022دا 46 هەزار و 460 هاووڵاتی ئەلبانی وڵاتیان جێهێشتووە و 360 هەزار کەس لەوانیش گەنج بوون. ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵێک پێشتر 10.5٪ بەرزتر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ