حووسییەکان: لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا لانیکەم 12 کەس کوژران

21-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا، لانیکەم 12 کەس کوژران و 30ی دیکەش برینداربوون. 
 
گوتەبێژی سەربازیی حووسیەکان دەڵێت، لە وەڵامی ئەوەدا، هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا.
 
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی حووسییەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا شەوی رابردوو هێرشی کردووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل لە ناوچەی فەروەی سەنعا. 
 
بە گوتەی حووسییەکان، درەنگی شەوی یەکشەممەش ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر پارێزگەکانی مەئریب، حودەیدە و سەعدە. 
 
یەحیا سەريع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا و بە درۆن دوو شوێنی ئیسرائیلیان کردوونەتە ئامانج. 
 
سوپای بە درێژایی مانگی رابردوو، بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانە هێرشی کردووەتە سەر یەمەن، بۆ ئەوەی بە گوتەی خۆی، رێگری لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بکات.  
 
رۆژی پێنجشەممە، هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری رەئس عیسا لە حودەیدە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 80 کەس و برینداربوونی 150ی دیکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان. وێنە: AFP

سوودانی و ئەردۆغان جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە فرە رەهەندەکان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سەرۆکایەتیی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی باڵای تورکیا- عێراق کرد. لە کۆنفرانسێکی رۆژنەماڤانیی هاوبەشدا بە بایەخەوە باسیان لە پەرەدانی زیاتر بە پەیوەندییە فرە رەهەندەکانیان کرد.