رووداو دیجیتاڵ
مەترسیدارترین 10 شاری جیهان لە مەکسیک، بەرازیل و ڤەنزوێلان و ئامۆژگاریی خەڵک دەکرێت گەشتیان بۆ نەکەن و لێیان نەژین.
زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا هۆشداریان بە هاووڵاتییەکانیان داوە کە بۆ کاری پێویست نەبێت، سەردانی بەشێک لەو سێ وڵاتە نەکەن.
مەکسیک، بۆ نموونە، هەموو ئەو شتانەی لێیە کە گەشتیار بەدوایاندا دەگەڕێت، لە ئاوی پاکەوە بگرە تاوەکو دەگاتە کەناراو و دیمەنی جوانی خۆرئاوابوون، بەڵام زۆر شوێنیشی هەیە مسۆگەر نییە گەشتیار بە سەلامەتی لێیان بچێتە دەرەوە.
وڵاتەکە گیرۆدەی دەستی ئاژاوەی بازرگانەکانی مادەی هۆشبەرە و کەریگەری ئەوەش لە هاوینەهەوارە دڵڕفێنەکانی وەک کانکون دەبیندرێت، کە سەردەمانێک گەشتیاران بێ هیچ ترسێک سەردانیان دەکرد.
ماڵپەڕی worldpopulationreview.comی ئەمریکی، بە پشتبەستن بەوەی لە ساڵێکدا لە هەر 100 هەزار کەس چەندیان دەکوژرێن، مەترسیدارترین 10 شاری جیهانی بەم شێوەیە دیاریکردووە:
1. لۆس کابۆس، مەکسیک (111.3 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
2. کاراکاس، ڤەنزوێلا (111.2 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
3. ئەکاپولکۆ، مەکسیک (107 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
4. ناتال، بەرازیل (102.6کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
5. تیخوانا، مەکسیک (100.8 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
6. لاپاز، مەکسیک (84.8 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
7. فۆرتالێزا، بەرازیل (83.5 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
8. سیوداد ڤیکتۆریا، مەکسیک (83.3 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
9. سیوداد گایانا، ڤەنزوێلا (80.3 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
10. بێلم، بەرازیل (71.4 کوژراو لە هەر 100 هەزار کەس)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ