پووتین بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە دوو رۆژ ئاگربەست لە ئۆکراینا رادەگەیێنێت

19-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە، واتە جەژنی قیامە، بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاگربەست لە ئۆکراینا رادەگەیێنێت. 
 
پووتین رۆژی شەممە لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، هەموو هێرشێک بۆ سەر ئۆکراینا دەوەستێنن. 
 
سەرۆکی رووسیا گوتی: "ئەمڕۆ لە کاژێر 6:00ـی ئێوارەوە تاوەکو نیوەشەوی یەکشەممە، لایەنی رووسی ئاگربەستی جەژنی هەستانەوە رادەگەیێنێت."
 
لە هەمان کاتدا پووتین داوای لە ڤالێری گێراسیمۆڤ، سوپاسالاری وڵاتەکەی کرد، وەڵامی هەموو "پێشێلکارییەکی ئۆکراینا" دژی ئاگربەستەکە بدەنەوە. 
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، رەخنەی لە راگەیێندراوەکەی پووتین گرت و بە "یاری کردن بە ژیانی خەڵک" ناوی برد. 
 
سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، لە ئێستادا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی رووسیا زەنگ لێدەدات.
 
زیلینسکی گوتی، زەنگ لێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دەریای وڵاتەکەی بۆ پووچەڵکردنەوەی درۆنی (شەهیدی ئێرانی) کاردەکەن. هەروەها ئەمەی بە "رەفتاری راستەقینەی پووتین بەرامبەر بە ژیانی خەڵکی لە جەژنی هەستانەوە ناوبرد. 
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش ئەوەی بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆکی وڵاتەکە، چەندین جار بە شانازییەوە باسی لەوە دەکرد کە لە 24 کاژێردا جەنگی ئۆکراینا دەوەستێنێت. ئەم دواییە گوتی، ئەو قسانەی بە گاڵتەوە کردووە. 
 
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین قسەیدا لەبارەی ئاگربەستی مۆسکۆ و کیێڤ رایگەیاند، ئەگەر رووسیا و ئۆکراینا "خێرا" رێکنەکەون، ئەوا واشنتن لە گفتوگۆکانی ئاشتی دەکشێتەوە و گرنگی بە پرسەکانی دیکە دەدات. 
 
ترەمپ گوتی: "ئەگەر هەر یەکێک لەو دوو لایەنە، بە هەر هۆکارێک، بیەوێت کارەکە زەحمەت بکات، ئەوا تەنیا پێیان دەڵێین: ئێوە گەمژەن. ئێوە گەمژەن. ئێوە کەسانێکی زۆر خراپن. بەڵام هیوادارم پێویست نەکات وابکەین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتەکە لە کۆنفرانسی پارتەکان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا گیراوە. وێنە: AFP

هەواڵگریی ئەڵمانیا پارتی 'AfD' وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ ناساند

دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا پارتی "AfD" وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ دەستنیشان کرد، کە دوای کریستیانەکان خاوەن زۆرترین کورسیی پەرلەمانن. ئەمەش دەسەڵاتێکی زیاتر دەداتە دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی حیزبەکە.