رووداو دیجیتاڵ
دادگەییکردنی یوون سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەستیپێکرد، کە تۆمەتبارە بە یاخیبوون و هەڵگەڕانەوە لە یاسا.
یوون 4ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە لە کار لادرا، لەسەر ئەوەی لە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 یاسای سەربازی لە کۆریای باشوور راگەیاند و بەڵێنی دا بەرپرسانی لیبراڵی وڵاتەکەی ریشەکێش بکات، چونکە بە گوتەی خۆی، ئەو بەرپرسانە "دژە وڵات" بوون و تۆمەتباری دەکردن بەوەی دەنگی زۆرینە لە پەرلەمان بەکاردێنن بۆ ئەوەی کارنامەی سەرۆک پەکبخەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، یوون گەیشتە دادگەی هەرێمیی ناوەندیی سیئۆل بۆ ئەوەی لە یەکەمین دانیشتنی دادگە بەرگری لە خۆی بکات.
ئەگەر تۆمەتی هەڵگەڕانەوە و یاخیبوون بەسەر سەرۆکی پێشووی کۆریای باشووردا ساخبێتەوە، ئەوا سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی تاهەتاییە.
یوون کەسێکی پارێزگارە و ساڵی 2022 بە جیاوازییەکی کەمی دەنگ لەبەرامبەر رکابەرەکانی سەرکەوت و بووە سەرۆکی کۆریای باشوور.
یوون لە کانوونی یەکەم دا کارەکانی پەرلەمانیشی وەستاند، بەڵام پەرلەمانتاران وازیان نەهێنا و یاسای سەربازییان دوای چەند کاژێرێکی کەم لە راگەیاندنی، هەڵوەشاندەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ