رووداو دیجیتاڵ
ئامێرێکی پەروانەدار، کە ناونراوە ئۆتۆمبێلی فڕیو، بە ئامادەبوونی یوریکۆ کۆیکی، پارێزگاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، بۆ یەکەمجار فڕی کە بۆ تاقیکردنەوە بوو.
یوریکۆ کۆیکە، پارێزگاری تۆکیۆ گوتی، "هەموو ئەو تەکنەلۆجیا پێشکەوتووانەی داهاتوو کە هونەرمەند تەزوکا ئۆسامو 70 ساڵ لەمەوبەر پێشبینیی کردبوون، ئەمڕۆ بوونەتە راستی."
ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە دروستکراوە، 2.6 مەتر بەرزە. نموونە سەرەتاییەکەی، دەتوانێت 100 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا ببڕێت و 15 خولەک لە ئاسماندا بمێنێتەوە.
ئۆتۆمبێلەکە 10 مەتر لە زەوییەوە بەرزبووەوە و ئامادەبووان بە سەرسامییەوە وێنە و ڤیدیۆیان گرت. پارێزگاری تۆکیۆ ئاماژەی بەوە کرد، "با چێژ لە نمایشی ئەمڕۆ ببینین لە کاتێکدا ئێمە بیر لە وێنەی داهاتووی تۆکیۆ دەکەینەوە، کە ئۆتۆمبێلی فڕیو تێیدا دەبنە شتێکی ئاسایی."
لە سەرەتای نیسانەوە، تۆکیۆ زنجیرەیەک پێشانگە و بۆنەی رێکخستووە بۆ ئەوەی نوێترین تەکنەلۆجیاکانی جیهان بخاتەڕوو.
تۆکیۆ نایەوێت تەنیا لەگەڵ کاروانی داهێنکاری بڕوات، بەڵکو دەیەوێت سەرمەشقی کاروانەکە بێت و هەموو ئەو تەکنەلۆجیایانە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵکەکەی بەکاربهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ