نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: ترەمپ ویستی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ سوودانی نیشاندا

09-11-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران محەممەد شياع سوودانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد و بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا پیرۆزبایی لێ کرد.
 
راگەیێندراوەکە کە درەنگانی شەوی هەینی بڵاوکرایەوە، دەڵێت، سوودانی "پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و گەلی ئەمریکا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن و ئەو متمانە گەورەیەی گەلی ئەمریکا پێیدا."
 
سوودانی و ترەمپ "جەختیان لە ویستی درێژەدان بە هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کردەوە، بە جۆرێک تەنیا لایەنی ئەمنی نەگرنەوە،" بەڵکو دەیانەوێت "پێکەوە کارکردنی بەهێز لە بوارەکانی ئابووری، دارایی، وزە و تەکنەلۆجیا" لەنێوان بەغدا و واشنتندا هەبێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ترەمپ "ویستی خۆی بۆ پێکەوە کارکردنی ئەرێنی" لەگەڵ سوودانی نیشانداوە و چاوی لەوەیە "لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکدی ببینن، بۆئەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا تاوتوێ بکەن و کار لەسەر دۆسیە هاوبەشەکان بکەن."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ترەمپی راگەیاندووە، "ئومێدی بە بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکانی ناوچەکە. هەردوولا رێککەوتن لەپێناو ئەوەدا کار بکەن،" ئەمە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.