سەرکردەکانی ئەورووپا جەخت لە هەڵنەگرتنی سزاکان لەسەر رووسیا دەکەنەوە

27-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەورووپا لە لووتکەی پاریس دا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە نابێت سزاکانی سەر رووسیا هەڵبگیرێن، لەبری ئەوە دەبێت زیاتر بکرێن، تاوەکو مۆسکۆ ناچاربکرێت شەڕ لە دژی ئۆکراینا بوەستێنێت.
 
کیەر ستامەر، لە تەنیشت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرایناوە گوتی: "روونییەکی تەواو هەبوو کە ئێستا کاتی هەڵگرتنی سزاکان نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئەوەی باسمان کرد ئەوەیە کە چۆن دەتوانین سزاکان زیاد بکەین بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا تاوەکو رووسیا بە گوشاری زیاترەوە بهێنینە سەر مێزەکە."
 
هاوکات زیلینسکی گوتی: "هەموو کەسێک تێگەیشتووە و تێدەگات کە ئەمڕۆ رووسیا هیچ جۆرە ئاشتییەکی ناوێت".
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی جیادا، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا "هەڵەیەکی گەورە" دەبێت و تاوەکو ئاشتی بەدینەیەت "هیچ مانایەکی نابێت."
 
شۆڵز گوتی: "هیچ واتایەکی نییە کۆتایی بە گەمارۆکان بهێنرێت، تا ئەو کاتەی کە ئاشتی لە راستیدا بەدی دێت، بەداخەوە ئێمە هێشتا لەوە دوورین".
 
زیلینسکی گوتی نابێت "هیچ جۆرە سزایەک هەڵبگیرێت تاوەکو رووسیا ئەم شەڕە رانەگرێت."
 
ستامەر ئاماژەی بەوە کرد، "بڕیاردراوە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە" لە ئۆکرانیا بەدیبهێنرێت، هەروەها بە زیلینسکی راگەیاند کە ئۆکرانیا "چەند پێویست بکات، پشتیوانی تەواوی ئێمەی هەیە".
 
سەرکردە بەریتانییەکە، رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی "هەوڵدەدات خاوەخاو" لە پڕۆسەی ئاشتیی ئۆکراینادا بکات. 
 
لە کاتێکدا ئەورووپا چاوی لەوەیە دوای بەدەستهێنانی ئاگربەست ئۆکراینا بەهێز بکات، ستارمەر گوتی: "ئێمە باسمان لە پلانەکانی گەرەنتیکردنی ئاشتی کرد."
 
زیلینسکی باسی لەوە کرد، لە رۆژ و هەفتەکانی داهاتوودا کار لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەکان دەکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵێن ساڵح، میدیاکاری دیاری کورد لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

میدیاکاری کورد بەڵێن ساڵح لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڵێن ساڵح، پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کۆچی دواییکردووە.