پووتین: پلانی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند جیدییە

27-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، پلانی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتن و لکاندنی دوورگەی گرینلاند، "جیدییە".
 
پووتین لە شاری مورمانسکی باکووری رووسیا بە ئامادەبووانی کۆڕبەندێکی جەمسەری باکووری گوت: "لایەنی ئەمریکی پلانی جیدی بۆ گرینلاند هەیە. ئەو پلانانە رەگ و ریشەی مێژووییان هەیە."
 
لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووەتەوە، چەندین جار باسی لەوە کردووە کە دەیەوێت دەست بەسەر دوورگەی خۆبەڕێوەبەریی گرینلانددا بگرێت، لە دانیمارک جیای بکاتەوە و بیکاتە بەشێک لە ئەمریکا.
 
ترەمپ دەڵێت، ئەمریکا بۆ "ئاسایشی نێودەوڵەتی،" پێویستی بە گرینلاندە. 
 
پووتین لەوبارەیەوە گوتی: "هەڵەیەکی گەورە دەبێت ئەگەر وا بیربکەینەوە ئەمە تەنیا قسەیەکی گەورەی ئیدارەی نوێی ئەمریکایە".
 
سەرۆکی رووسیا باسی لەوە کرد، ئەگەرچی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندیی بە پرسی گرینلاندەوە نییە، مۆسکۆ نیگەرانە لەوەی "وڵاتانی ناتۆ بە گشتی، تاوەکو دێت زیاتر وەک شوێنی دەستپێکردنی ململانێ سەیری باکوور دەکەن،" کە مەبەست لێی ئەو ناوچانەیە کە لە سنووری رووسیا نزیکن. 
 
گرینلاند کە لە رابردوودا بەردەوام هەوڵیداوە سەربەخۆیی لە دانیمارک وەربگرێت، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لێیە. 
بڕیارە رۆژی هەینی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بنکەکە بکات. 
 
دوورگەکە دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیجی لە نێوان کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەورووپا. 
 
بەم دواییانە، ئەمریکا، چین و رووسیا گرنگیی زیاتریان بە ناوچەی جەمسەری باکوور داوە، ئەو ناوچەیەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەستەڵەکەکانی وردە وردە دەتوێنەوە و لە نێو دەریادا رێگەی بازرگانیی نوێ کراونەتەوە. 
 
دانیمارک بە هەموو شێوەیەک دژی قسەکانی ترەمپ دەوەستێتەوە و دەڵێت، خەڵکی گرینلاند نایانەوێت ببنە بەشێک لە ئەمریکا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ترەمپ و پووتین.

دۆناڵد ترەمپ: لە پووتین تووڕە و بێزارم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "زۆر تووڕە" و " بێزار " بووە کاتێک ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رەخنەی لە سەرکردایەتیی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گرت، گوتی ئەو لێدوانانە "لە شوێنی دروستدا نین."