زیادبوونی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دادەتەپێنێت

06-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
یەک دۆلار بە زیاتر لە 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا
یەک دۆلار بە زیاتر لە 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شەقامی فیردەوسیی تاران، کە ناوەندی ئاڵۆگۆڕی دراوە لە ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) یەک دۆلاری ئەمریکی لە سەروو 100 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوە کرا. 
 
ساجد مەعسوومی، دانیشتووی تاران دەڵێ "بە تەواوی جڵەوی لەدەستداوە و کەس نازانێت بە کوێ دەگات. بە بڕوای من، هیچ کۆنترۆڵکردنێکی لەسەر نییە. هەموو شتێکی وڵاتەکەمان پەیوەندی بە بەهای دۆلارەوە هەیە. بۆ هەر کوێ بڕۆین و هەر شتێک بکڕین، پەیوەندیی بە دۆلارەوەیە."
 
هەواڵەکان بۆ بازاڕی دراو دڵخۆشکەر نین. خەڵکەکە نازانێت ئایا بە رێککەوتن ئاوێک بە ئاگری نێوان وڵاتەکەیان و ئەمریکا دا دەکرێت، یان پەرەدەسێنێت بۆ جەنگ. 
 
سەعید، دانیشتووی تارانە و دەڵێ "ئەگەر بمانەوێت بە ئاسوودەیی بژین، پێویستە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبێت. دواجار کێ باجی ئەم دۆخەی بەهای دۆلار دەدات، کە راستەوخۆ کاری لە نرخی کاڵا کردووە؟ کەسانی وەک من دەیدەن، کەسێکی خانەنشین کە هەموو ژیانی لەسەر مووچەیەکی نەگۆڕە، کە تاوەکو دێت، زیاتر بەهاکەی لەدەستدەدات."
 
ئیدارەی ترەمپ بە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" سزای زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاند، لە نێویاندا بۆ سەر ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی خاوی ئێران بە چین دەفرۆشن. 
 
لە ئەنجامی ئەوەدا، ترسی کەمبوونەوەی فرۆشتنی نەوت زیادبوو و هەڵاوسانی لەگەڵ خۆی دا بەرزکردووە، بەهای تمەنیشی دابەزاند. 
 
ناسەقامگیریی دۆخی ئابووری، خەڵکەکەی هان دا دەست بە سامانی دیکەی وەک زێڕ، زیو و ئۆتۆمبێلەوە بگرن. 
 
بەشێكیشیان بە هیوای زوو دەوڵەمەندبوون، پەنایان بۆ دراوی ئەلیکترۆنی بردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

خانەنشینیی پێشمەرگە: داوای چارەسەرکردنی کێشەی بڕینی دەرماڵەی 30 هەزار خانەنشینمان کردووە

چەند مانگێکە دەرماڵەی خێزانیی خانەنشینانی پێشمەرگە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبڕدرێت. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، "داوامان کردووە یان لە هەولێریش ببڕدرێت یان لە سلێمانییش بۆیان ببەسترێتەوە."