ڤیدیۆ: فیلەکان لە کاتی بوومەلەرزە "بازنەی بەرگری" بۆ پاراستنی بێچووەکانیان پێکدەهێنن

15-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کاتی بوومەلەرزەیەکی 5.2 پلەیی، ژمارەیەک فیل لە باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە نزیک یەک کۆدەبنەوە و بازنەیەک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بێچووەکانیان بپارێزن.
 
ڤیدیۆی کامێرای چاودێریی شوێنەکەیان پێشانی دەدات پێنج فیل لە بەر هەتاو وەستاون. چەند چرکەیەکی کەم پێش ئەوەی کامێراکە بلەرزێت، فیلەکان دەپەشۆکێن.
 
دواتر بوومەلەرزەکە تووندتر دەبێت. فیلەکان لە یەک شوێن لە شێوەی بازنەیەکدا کۆدەبنەوە.
 
سێ فیلە گەورەکە بێچوەکانیان دەخەنە نێوەڕاست بۆ ئەوەی لە هەر مەترسییەک بیانپارێزن.
 
دوو بێچوەکە تەمەنیان 7 ساڵە. 
 
 
ئەو ئاژەڵانە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەو شێوەیە دەمێننەوە، تەنانەت دوای وەستانی بوومەلەرزەش، گوێیان قوڵاخ دەکەن و سەریان بە ئاراستەی جیاوازدا دەگێڕن.
 
بەم رەفتارە زگماکەی فیل دەگوترێت، "بازنەی بەرگری". هەر کاتێک هەست بە مەترسی بکەن وا دەکەن. 
 
فیل بەهۆی پێییەکانییەوە، پێش مرۆڤ هەست بە بوومەلەرزە دەکات.
 
بوومەلەرزەکەی سان دیێگۆ تاوەکو دووریی 193 کیلۆمەتر لە لۆس ئەنجلسەوە هەستی پێ کرا. زیانێکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام فیلەکانی ترساند.
 
کاژێرێک دوای بوومەلەرزەکە، پاشلەرزەیەکی بچووک روویدایەوە، فیلەکان دووبارە بازنەی بەرگرییان پێکهێنایەوە، دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە لەوەی هەموویان سەلامەتن، بڵاوبوونەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تۆمارکردنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا.

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگە بە حکومەتی فیدراڵی دەدات کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگەی بە حکومەتی فیدراڵی دا لەمەودوا کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە. بڕیارەکەی دادگە لەسەر سکاڵای دوو کۆچبەر بوو کە داوایان دەکرد نەیاننێرنەوە یۆنان. رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی کۆچبەران لە بڕیارەکە نیگەرانن.