رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر چادرەکەیان لە کەمپێکی ئاوارەکانی رۆژئاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، سەڵاح بەردەویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هاوژینەکەی کوژران.
سەرچاوەکانی نێو بزووتنەوەکە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)یان راگەیاندووە، لە هێرشەکەدا ئەو چادرانە کراونەتە ئامانج کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەسی سڤیل کوژران.
سەرچاوەکان ئەو هێرشەیان بە "پەرەسەندنێکی نوێ" لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ناوبردووە.

بەرپرسانی حەماس دڵتەنگی خۆیان بە لەدەستدانی بەردەویل نیشانداوە، کە یەکێک بوو لە سەرکردە سیاسییە دیارەکانی بزووتنەوەکە.
بەردەویل ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو بزووتنەوەیە بوو، هەروەها پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و چاکسازیی بوو لە ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین و گوتەبێژی فەرمیی حەماس بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ