رووداو دیجیتاڵ
رووسیا رایگەیاند، لە هەرێمی زاپۆریژیا پێشڕەوی کردووە و گوندێکی دیکەی کۆنترۆڵکردووە.
ئۆکرایناش دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا شکستی بە ژمارەیەک هێرشی رووسیا هێناوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە، سەربازەکانیان لە هەرێمەکانی خارکیڤ و لوگانسکیش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئۆکراینا و لە چەند شوێنێکی دیکەش هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینییەکانیان تێکشکاندووە.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەرگریی ئاسمانیی رووسیاش 10 درۆنی ئۆکراینای تێکشکاندووە.
هاوکات سوپاسالاری ئۆکراینا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە 24 کاژێری رابردوودا هێزەکانی وڵاتەکەی لە 88 شوێن لەگەڵ هێزەکانی رووسیا کەوتوونەتە شەڕ و پێکدادانەوە.
یەکێک لە شەڕە هەرە قورسەکان لە ناوچەی پۆکرۆڤسکی شاری دۆنێتکس بووە کە بە گوێرەی راپۆرتەکە، هێزە ئۆکراینییەکان توانیانە 25 هێرشی رووسی تێکبشکێنن.
سوپاسالاری ئۆکراینا باس لەوەش دەکات کە لە هەرێمی خارکیڤ، سوپای رووسیا دەستی بە دوو هێرش کردووە و شەڕ تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ