هەسەدە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بڵاودەکاتەوە

24-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێوەرۆکی کۆبوونەوەی دوێنێ شەوی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکە و ژان نوێل، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بڵاوکردەوە. 
 
دوێنێ شەو مەزڵووم عەبدی گەیشتە هەولێر و دوا کاژێرەکانی شەوەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە.
 
لەو بارەیەوە، هەسەدە دەڵێت: "ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ستایشی رۆڵی هەسەدەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد و جەختی لە گرنگیی دابنیکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەکی پێویست بۆ هەسەدە کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی شەڕی بەردەوامی دژی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش."
 
بارۆ رۆژی چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە. دواتریش لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
تەوەری هاوبەش و سەرەکیی هەموو کۆبوونەوەکان، دۆخی سووریا بوو. 
 
دوای ئەوە، وەزیرە فەرەنسییەکە لە هەولێر گفتوگۆی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کرد. 
 
هەسەدە دەڵێت: "کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەشداریکردنی فرەلایەنی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری و دەستپێکردنی بونیادنانەوەی وڵاتەکە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەسێک لەکاتی راوەماسی دا

لە دەریاچەی وان دەستبەسەر زیاتر لە پێنج تۆن ماسیی قەدەخەکراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانەکانی وانی باکووری کوردستان دەڵێت، لە 15ـی نیسانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، دەستیان بەسەر پێنج تۆن و 650 کیلۆگرام ماسیی دارەخدا گرتووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەریاچەی وان راوکراون.