حووسییەکان: ئەمریکا هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدە

23-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای حووسییەکان دەڵێت، ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەن. 
 
کەناڵی مەسیرەی سەر بە حووسییەکان رایگەیاند، "ئەمریکای دووژمن بە سێ هێرش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەی کردە ئامانج."
 
چەند رۆژێکە ئەمریکا دەستیکردووە بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان. شەممەی رابردوو، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 53 کەس کوژران 98ـی دیکە بریندار بوون. 
 
حووسییەکان دەڵێن، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای سوور. 
 
رۆژی سێشەممە، ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حەماس شکاند و هێرشی کردە سەر غەززە. لەو کاتەوە حووسییەکان بەرپرسیاریێتیی خۆیان لە چوار هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاندووە. 
 
حووسییەکان لە 19ـی کانوونی دووەمەوە لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەستی غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییەکان لە دەریای سوور و ناوچەکە وەستاندبوو. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە