لە هێرشێکدا لە باکووری ئیسرائیل کەسێک کوژرا

24-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چەکدارێک لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیل کەسێکی کوشتووە و یەکێکی دیکەی بریندارکردووە، دواتر هێرشکارەکە کوژراوە. 
 
راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 24-3-2025)ـی پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، "تیرۆریستێک تەقەی لە خەڵکی سڤیل کرد و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا". 
 
تیمە فریاگوزارییەکان دەڵێن، ئەو کەسەی لەلایەن هێرشکارەکەوە کوژراوە، پیاوێکی تەمەن 70 ساڵانە و ئەوەی برینداریشکراوە تەمەنی 20 ساڵە. 
 
بە گوتەی پۆلیسی ئیسرائیل، هێرشکارەکە سەرەتا بە ئۆتۆمبێلەکەی پەلاماری چەند کەسێکی داوە کە لە شوێنی چاوەڕوانکردنی پاس وەستابوون، دواتر لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و تەقەی لێکردوون.
 
رادیۆی سوپای ئیسرائیلیش ئاماژە بەوە دەکات، هێرشکارەکە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی داوە، دواتر دابەزیوە و بە چەقۆ کوشتوویەتی، پاشان تەقەی لە کەسێکی دیکە کردووە و برینداری کردووە. 
 
پۆلیسی ئیسرائیل رووداوەکەی بە "تیرۆرستی" پۆلێنکرد و رایگەیاند، پێیانوایە پەیوەندیی بە جەنگی غەززەوە هەیە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە شوێنی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان

ماکرۆن داوای كشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند گەڕەکێکی باشووری شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، سەرۆکی فەرەنساش داوای دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دەکات