رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی نافەرمیی هەڵبژاردنی بەریتانیا دەریدەخات کە دوای 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایی، پارتی پارێزگاران شکستی گەورەی هێنا و پارتی کار کە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی بوو، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە.
ئەنجامە نافەرمییەکە بە پشتبەستن بە راپرسیێک راگەیێندرا کە دوای هاتنە دەرەوەی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان پرسیاریان لێکراوە، دەنگیان بە چ پارتێک داوە؟
بەگوێرەی ئەنجامەکە، پارتی کار بە سەرکردایەتیی کیەر ستامەر 410 کورسی بەدەستهێناوە، واتە 209 کورسیی زیادکردووە.
پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە 326 کورسییە.
پارتی پارێزگارانی سەرۆکوەزیران ریشی سووناک، بە بەدەستهێنانی 131 کورسی دووەم بوو، واتە 241 کورسی لەدەستداوە.
پارتی لیبراڵە دیموکراتەکان 61، پارتی ریفۆرم 13، پارتی نیشتمانیی سکۆتلاند 10 و ئەوانی دیکە 25 کورسییان بەدەستهێناوە.
کورسیی چاوەڕوانکراوی لایەنەکان بەم جۆرەیە؛ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا "شکستێکی گەورە"ـی هێنا pic.twitter.com/8nLpVkzEls
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 4, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ