رووداو دیجیتاڵ
ئۆکراینا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە ئێف شازدەکانی لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی رووسیادا تێکشکاوە و فرۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئەمە یەکەمین فڕۆکەی ئێف شازدەی دروستکراوی ئەمریکایە لە ئۆکراینا تێکبشكێت، کە چەند هەفتەیەکی کەمە بە کیێڤ دراون.
سوپای ئۆکراینا گوتی: "فڕۆکە ئێف16 شەڕکەرەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی مووشەکی رووسیا بەکارهێنران. لە کاتی نزیکبوونەوە لە ئامانجەکەی، پەیوەندی بە یەکێک لە فڕۆکەکانەوە پچڕا. دواتر ئاشکرا بوو، فڕۆکەکە تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە."
رووداوەکە بە گورزێک دژی ئۆکراینا دادەنرێت، کە ماوەیەکی درێژە پشتی بە فڕۆکە جەنگییەکانی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت بەستووە و لە رابردوودا داوای لە رۆژئاواییەکان کرد بۆ ئەوەی فڕۆکەی ئێف شازدەی پێبدەن تاوەکو بتوانێت بەرپەرچی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بداتەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، مۆسکۆ بە ژمارەیەک درۆن و مووشەک هێرشیکردە سەر ئۆکراینا کە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە یەکێک لە "گەورەترین" هێرشەکانی رووسیای ناوبرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ