نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت غەززە رووبەڕووی یەکێک لە تووندترین گەمارۆکان بووەتەوە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئیسرائیل یەکێک لە تووندترین کۆتوبەندەکانی خستووەتە سەر ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و هۆشداری دەدات کە ئەو هەنگاوە کاریگەریی خراپی دەبێت. 
 
جەیمس ئێڵدەر، گوتەبێژی ئاژانسی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند، "رۆژ دوای رۆژ، دۆخی منداڵان لە غەززە خراپتر دەبێت". 
 
بەشی زۆری کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە خاپوور بووە. 
 
چەند رۆژێکە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە زیادکردووە و گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر ئەو ناوچەیە، لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە سەدان هەزار کەس لەوێ گیریان خواردووە و رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە. 
 
وێڕای ئەوەی تاوەکو دێت زیاتر پێویست بە گەیشتنی یارمەتییەکان دەکات، ئێڵدەر دەڵێت، یارمەتییەکان کەمتردەبنەوە. 
 
بەرپرسەکەی ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "لە مانگی ئابدا کەمترین بڕی یارمەتییە مرۆییەکان گەیشتووەتە نێو کەرتی غەززە بەراورد بە هەر مانگێکی دیکەی دوای دەستپێکردنی جەنگ"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "چەندین رۆژە رێگە بە گەیشتنی هیچ بارهەڵگرێک نەدراوە. ئەوەی ئێستا دەیبینین، رەنگە خراپترین کۆت و بەند بێت بۆ سەر یارمەتییە مرۆییەکان".
 
ئێڵدەر باسی لەوە کرد، بەهۆی ئەوەی پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دابوو کە رەنگە دۆخی غەززە بە ناوچەیەکی قاتوقڕی رابگەیێنێت، "هەوڵی جیدی درا بۆ ئەوەی رێگەی نوێ" بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بدۆزرێتەوە، بەڵام ئێستا "هەوڵەکان پێچەوانە بوونەتەوە و رێگەکانی گەیشتنی یارمەتییەکان داخراون".
 
بەرپرسەکەی یونسێف ئاماژەی بەوەکرد، باکووری غەززە "هیچ خۆراکێکی لێ نییە و لە تەواوی تشرینی یەکەمدا هیچ بڕە خواردنێک نەگەیشتووە". 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: حیزبوڵڵا 10 هەزار مووشەکی تێگرتووین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا دەڵێت، لە ساڵی پارەوە حیزبوڵڵا زیاتر لە 10 هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. ئەو هەروەها ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە کە گوایە سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشی کردبێتە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ داوایان لێدەکات بۆ ماوەیەکی کاتی لە ناوچەی شەڕ دووربکەونەوە.