رووداو دیجیتاڵ
دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) کۆنترۆڵکردنی شاری تەلبیسەی لە پارێزگەی حمس راگەیاند، بەوەش تەنیا 10 کیلۆمەتری ماوەی بگاتە نێوەندی شاری حمس.
سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سوپای سووریا بێ شەڕکردن لە شارەکانی سەلمیە و تەلبیسە کشاونەتەوە. دەشڵێن، بەهۆی زیادبوونی ئەگەری کۆنترۆڵکردنی حمس لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، ئاوارەبوونی بەلێشاوی عەلەوییەکان لە گەڕەکەکانی شارەکە بەرەو لازقیە و تەرتووس دەستیپێکردووە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەرپرسانی هەتەشە پەیامی دڵنیاییان بە عەلەوییەکان و پێکهاتە ئایینییەکان دابوو بەوەی زیانیان پێ ناگەیێنن.
هەتەشە ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری حەمای راگەیاند و لە پێشڕەوییەکانی بەردەوام بوو.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، سوپای سووریا نزیکەی 200 بارهەڵگری سەربازی بە چەکەوە گواستووەتەوە بۆ حمس بۆ ئەوەی هێڵەکانی بەرگریی بەهێز بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ