رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ژمارەیەک فەلەستینی تەرمی سێ کەسیان بەدەستەوە گرتووە کە شەوی 20-12-2024 بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون، وێنە: Omar AL-QATTAA / AFP
رووداو دیجیتاڵ
وەزارتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای جەنگەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 45 هەزار و 227 کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 107 هەزار و 573 کەس.
رێکخراوە مرۆییە دیارەکانی وەک ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و هیومەن رایتس وۆچ، هەروەها بەرپرسانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بە ئەنجامدەری "جینۆساید" لە کەرتی غەززە تۆمەتبار دەکەن و ئیسرائیل تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی فەلەستینی، رۆژی شەممە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک شوێن لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامدا لانیکەم 9 کەس کوژران و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.
یەکێک لەو هێرشانە، کەمپی ئاوارەکانی شەتی کردە ئامانج کە تێیدا حەوت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە قوتابخانەی تەئمینی لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی لانیکەم کەسێک.
هەروەها لە شاری رەفەحی باشووری کەرتی غەززە، کەسێک لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی ئیسرائیل کوژرا.
سوپای ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەم رووداوانە نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ