رووداو دیجیتاڵ
ئەم دوو شەوە، ئاسمانی جیهان بە رووناکیی رەنگاوڕەنگ دەدرەوشێتەوە و دیمەنێکی جوان دروست دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور، بەهۆی ئەوەی خۆر لە لووتکەی ورووژان و خرۆشانی خۆیدایە.
خۆرەبای بەهێز، واتە پلازما و تەنۆلکەی بارگاویی بەهێزی لێ دەردەپەڕێت و بەرەو زەوی دێن و لە کاتی بەرکەوتنیان بە بواری موگناتیسیی زەوی، ئەو رووناکیانە دروست دەبن، کە پێیاندەگوترێت شەبەق (ئۆرۆرا).
چاوەڕێ دەکرێت خۆرەباکە ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندیی مانگە دەستکردەکان و کارەبای هەندێ شوێن.
وێنەکانی لەم فۆتۆستۆرییەدان، دیمەنی ئۆرۆرایە کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 11ـی ئایار لە ئاسمانی ئەمریکا لە ویلایەتەکانی ئالاباما تاوەکو کارۆلاینای باکوور بینراوە.
وێنەکان: AFP