رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە کاژێر 11:00ـی شەوی شەممە بە کاتی ئەلەباما، کە دەکاتە 7:00ـی بەیانیی یەکشەممە بە کاتی هەولێر، لە گەڕەکێکی شاری بێرمینگهام روویداوە.
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، دوو پیاو و ژنێک کە برینی گوللـە بە جەستەیانەوە دیاربووە، لە شوێنی رووداوەکە بێ جووڵە کەوتبوون، دواتر راگەیێندرا کە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە. چوارەمیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بە گوتەی میدیای ئەمریکی، ژمارەیەک تەقەکار لە رووداوەکەدا تێوەگلابن.
گوتەبێژێکی نەخۆشخانەی بێرمینگهامی ویلایەتی ئەلەباما رایگەیاندووە، 11 برینداری رووداوەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
پۆلیسی بێرمینگهام لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، ئەفسەرەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ