رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سووریا، پێنج چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کوژران.
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن، جارێ دیار نییە کێ هێرشەکەی کردووە.
هێرشەکە ئەو چەکدارانەی لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە پارێزگەی دێرەزوور کردووەتە ئامانج.
ئەو ناوچەیە ناوبەناو هێرشی دەکرێتەسەر.
مانگی حوزەیران، سێ چەکداری گرووپێکی لایەنگری ئێران کە لانیکەم دووانیان عێراقی بوون، لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە نزیک سنووری عێراق کرانە ئامانج و کوژران.
گرووپەکانی لایەنگری ئێران، لە نێویاندا حیزبوڵڵای لوبنانی، بە درێژایی جەنگی نێوخۆی سووریا، پشتیوانییان لە بەشار ئەسەد کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ