سوننەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی جەژن ناکۆکن

29-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوننەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆک نین. 
 
دیوانی وەقفی سوننی کە دامەزراوەیەکی فەرمیی سەر بە دەوڵەتە و نوێنەرایەتیی کاروباری ئایینی سوننەکانی عێراق دەکات، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت."
 
دەستەی فەتوای عێراق، کە ئەویش دامەزراوەیەکی سوننییە بەڵام نافەرمییە، رایگەیاندووە "ئەمڕۆ (شەممە) مانگی شەوال بینراوە و سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە."
 

بە هەمان شێوە، دەستەی زانایانی ئیسلامی لە عێراق، کە رێکخراوێکی سوننەمەزهەبی سەربەخۆیە، سبەی بە یەکەم رۆژی جەژن دەستنیشانکرد.

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستانیش سبەی بە یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد، دوای ئەوەی بە گوتەی خۆیان، کەرتە مانگی شەوال بینرا. 
 
سعودیە، ئیمارات و قەتەریش رۆژی یەکشەممەیان بە یەکەم رۆژی جەژن دانا. بەڵام ئێرانی زۆرینە شيعە، سووریا و عومانیش بڕیاریانداوە دووشەممە بکەنە جەژن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە شەقامێکی بەغدا کە بەرزیی پلەی گەرما نیشان دەدات. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نمەباران و لە رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینە و لە ژمارەیەک پارێزگای عێراقیش پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی