خەڵک لە 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکووردا گوڵ بۆ پەیکەری باب و باپیری کیم جۆنگ ئون دەبەن

09-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەبۆنەی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکوورەوە، خەڵکی ئەو وڵاتە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوول، گوڵیان بۆ پەیکەری باوک و باپیری کیم جۆنگ ئوون، رێبەری ئەو وڵاتە برد.
 
خەڵکی وڵاتەکە بە چین و توێژ و تەمەنە جیاجیاکانیەوە، سەردانی گردی مانسوویان کرد، کە پەیکەری کیم ئیل سونگ، باپیر و کیم جۆنگ ئیل، باوکی رێبەری ئێستای وڵاتەکەی لەسەرە.
 
کۆریای باکوور لە 9ی ئەیلوولی ساڵی 1948 دامەزرا، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و دابەشبوونی نیمچەدوورگەی کۆریا.
 
دوای شکستهێنانی ژاپۆن لە ساڵی 1945، کۆریا بەسەر دوو ناوچەدا دابەش ببوو؛ باکوورەکەی لەژێر داگیرکاریی یەکێتیی سۆڤیەت و باشوورەکەیشی لەژێر داگیرکاریی ئەمریکادا بوو.
 
بە پشتیوانیی یەکێتیی سۆڤیەت، کیم ئیل سونگ کە گەریلایەکی شەڕکەری دژی ژاپۆن بوو، وەکو رێبەری کۆریای باکوور دیاریکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن