رووداو دیجیتاڵ
هەرچەندە لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی یادگە لەنێو بەتەمەنەکاندا باوترە، بەڵام ساڵانە سەدان هەزار لەوانەی تەمەنیان کەمترە، تووشی کێشە تەندروستییەکە دەبن. لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل 15 هۆکاری تووشبوونی پێشوەختی بە لەبیرچوونەوە ئاشکرا کردووە.
زۆرینەی لێکۆڵینەوەکانی رابردوو سەرنجیان لەسەر هۆکاری بۆماوەیی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام تیمێکی زانکۆی ئێکستەری بەریتانی ئەمجارە سەرنجیان خستووەتە سەر هۆکارە تەندروستییەکان و شێوازی ژیان.
بۆ لێکۆڵینەوەکە، زانیاریی 356 هەزار و 65 کەس، کە تەمەنیان خوار 65 ساڵییە و لە بەریتانیا دەژین، کۆکراوەتەوە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە 15 هۆکار دەبنە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی یادگە پێش ئەوەی بچێتە تەمەنەوە.
هۆکارەکان ئەمانەی خوارەوەن:
1- خراپی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی
2 - گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی
3- خراپیی توانای بیستن
4- جەڵتە
5- شەکرە
6- نەخۆشییەکانی دڵ
7- گوشاری دەروونی
8- کەمیی ڤیتامین D
9- بەرزبوونەوەی ئاستی پڕۆتینی CRP کە لەلایەن جگەرەوە لە کاردانەوەی هەوکردندا بەرهەم دەهێندرێت
10- هەبوونی دوو بۆهێلی ApoE4 ε4 لە پێکهاتەی بۆماوەییدا
11- خواردنەوەی کحول
12- کەمیی ئاستی خوێندن
13- بێهێزیی جەستەیی
14- تەنیایی
15- خەمۆکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ