رووداو دیجیتاڵ
گەڕی دووەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بە بەشداریی 269 ئەندام کۆتاییهات.
مەحموود مەشەهدانی، بەربژێری پارتی عەزم کە زۆربەی سوننەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانی لێ دەکەن رکابەرایەتیی سالم عیساوی، بەربژێری سەربەخۆ دەکات.
لە گەڕی یەکەمدا کە 271 پەرلەمانتار ئامادەی بوون، مەشهەدانی 153 دەنگ و عیساوی 95ـی بەدەستهێنا.
بە گوێرەی دەستوور و دادگەی باڵای فیدڕالیی عێراق، بردنەوەی پۆستەکە پێویستی بە 50+1ـی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانە، واتە 166 دەنگ. ئەگەرنا، لە گەڕی دووەمدا دەنگ لەسەر دوو براوەی زۆرترین دەنگ دەدرێت و هەر کامەیان 166 دەنگەکە بباتەوە، کورسیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مسۆگەر دەکات.
بەربژێرانی سەربەخۆ، تەڵال زەوبەعی بە سفر دەنگ و عامر عەبدولجەبار بە 9 دەنگ، لە گەڕی یەکەمدا شکستیان هێنا. 14 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ