ژمارەی گیانلەدەستدان لە یانە شەوانەکەی دۆمێنیکا بۆ 226 کەس بەرزبووەوە

13-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دامودەزگەکانی دۆمێنیکا تەرمی هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، رادەستی کەسوکارەکانیان کردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانە شەوانەکە گیانیان لەدەستدا، بۆ 226 کەس بەرزبووەوە.
 
بەرەبەیانی سێشەممەی رابردوو، ئاگر لە یانەی شەوانەی (جێت سێت) کەوتەوە و راستەوخۆ 221 کەس گیانیان لەدەستدا. دواتر ڤیکتۆر عەتائوڵڵا، وەزیری تەندروستیی وڵاتە کاریبییەکە گوتی، چوار برینداری دیکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی شەممە، وەزارەتی تەندروستیی دۆمینیکا بڵاویکردەوە، کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە کە هاووڵاتیی کۆستەریکی بووە. بەو شێوەیە، کۆی گشتیی ئاماری گیانلەدەستدان بۆ 226 کەس بەرزبووەوە. 
 
ڤیکتۆر عەتائوڵڵا هۆشداریدا کە ژمارەیەک برینداری دیکە رێژەی سووتانی جەستەیان بەرزە و لە مەترسیدان. 
 
کەوتنەوەی ئاگر لە یانە شەوانەکە بە خراپترین رووداوی تراجیدی لە مێژووی دەیان ساڵی رابردووی دۆمینیکا دادەنرێت. 
 
ئاگرەکە کاتێک کەوتەوە کە سەدان کەس بۆ کۆنسێرتی روبی پێرێز، گۆرانیبێژی بەناوبانگی وڵاتەکە کۆببوونەوە. 
 
گۆرانیبێژە تەمەن 69 ساڵەکە هەر لەوێ گیانی لەدەستدا و پێنجشەممەی رابردوو بە رێوەڕەسمێکی تایبەت، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
 
بنمیچی یانەکە کە لە ساندویچ پانێڵ و مادەی پلاستیکی خێراگڕگرتوو دروستکرابوو، بەهۆی یاریی ئاگرینەوە گڕی گرت، لە ئەنجامدا بنمیچەکە بەسەر خەڵکەکەدا کەوت و یانەکە بە تەواوی گڕی گرت و تەنیا ئاسن و خشتی لێ مایەوە. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانی ئەمریکییەکان لە دژی ترەمپ لە واشنتن، "رژێمی فاشیستی ترەمپ دەبێت ئێستا بڕوات." وێنە: AFP

لە ئەمریکا بە درووشمی 'نا بۆ پاشایەتی' خۆپێشاندان لە دژی ترەمپ کرا

هەزاران ئەمریکی لە واشنتنی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئەمریکا دژی سیاسەت و رێکارە نوێیەکانی حکومەتی ئەمریکا، هەروەها سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە جەنگەکانی ئۆکراینا و غەززە خۆپێشاندانیان کرد.