رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین رووی لە ئەرجەنتین کردووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هەزاران سەر ئاژەڵ.
بەفربارینەکە لە 28ی حوزەیران دەستیپێکردووە و رێگە چەندین گوند و شارۆچکەی داخستووە. جووتیاران ناتوانن بە ئاسانی بە ئاژەڵەکانیان بگەن و ئالیکیان پێبدەن.
بە گوێرەی یەکێتیی گوندنشینانی ئەرجەنتین، نزیکەی 50 هەزار سەر ئاژەڵ لە مەترسیدان.
بەهۆی بەفرەوە، رێگەی هەندێ شوێن بە تەواوی داخراون و جووتیاران ناتوانن بەو ئاژەڵانەیان بگەن کە هێشتا زیندوون.
بۆ گەیاندنی ئالیک بە ئاژەڵانی گیرخواردوو، ئەرجەنتین پەنای بردووەتە بەر سوپا.
کارلۆس کاستاگنانی، سەرۆکی یەکێتیی گوندنشینانی ئەرجەنتین ئاماژەی بەوە کردووە، سوپا یارمەتیی مرۆیی و ئالیکی گەیاندووەتە ژمارەیەک شوێن. دەیەوێت ئالیک بۆ 700 هەزار سەر مەڕ و 20 هەزار سەر رەشەوڵاخ دابینبکات کە لە دۆخێکی سەختدان.
لە ئەرجەنتین، هاوشێوەی ناوچەکانی نیوەگۆی باشووری زەوی، زستان لە 21ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 21ی ئەیلوول کۆتایی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ