ستامەر دەڵێت بەریتانیا مافی وەڵامدانەوەی پێناسی گومرگی ئەمریکای هەیە

28-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی هەینی رایگەیاند، لەندەن مافی خۆیەتی وەڵامی زیادکردنی پێناسی گومرگیی ئەمریکا بداتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا 25% باج بخاتە سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، "ئایا بەریتانیا مافی خۆیەتی وەڵامی هەنگاوەکانی ئەمریکا بداتەوە؟" کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە شاری هادەرسفیڵد لە باکووری ئینگلاند گوتی، "دیارە هەر باجێک جێگەی نیگەرانییە و ئێمە کۆڵنەدەرانە لەگەڵ ئەو پیشەسازی و کەرتانە کار دەکەین کە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییان لەسەر دروست ببێت."
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتیشی، "هیچ یەکێکمان نایەوێت جەنگی بازرگانی ببینێت، هەربۆیە لەگەڵ ئەمریکا لە دانوستاندنداین بۆئەوەی کاریگەریی پێناسی گومرگی کەم بکەینەوە."
 
ئەمریکا لەدوای یەکێتیی ئەورووپا دووەم گەورەترین بازاڕی ساخکردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە لە بەریتانیا دروست دەکرێن.
 
ترەمپ دەیەوێت بە سەپاندنی گومرگ، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ناچار بکات لەنێو ئەمریکا کارگە بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. وێنە: Reuters

بەریتانیا بە ناونیشانی "جارێک بۆ هەمیشە" رووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە

حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ژمارەیەک وڵات لووتکەیەک بۆ رێگری لە کۆچبەران بەڕێوەدەبات. لەو لووتکەیەدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەیان دەکات. ئەمەش لەکاتێکدایە بەرە بەرە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکات و تووڕەیی خەڵکی وڵاتەکەش لەو پرسە زیاد دەبێت.