جیهان
سوپای ئۆکراینا بە ئامێری تایبەت لە ئاسمانی کیێڤ بەدوای درۆنی رووسیدا دەگەڕێت لەکاتی هێرشەکەی رووسیا. وێنە: REUTERS/Gleb Garanich
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراینا دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رووسیا هێرشی مووشەکی و درۆنیی بەرفراوانی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان.
ڤیتاڵی کلیچکۆ، شارەداری کیێڤ لە تەلەگرامەکەیەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای شارەکەیان بیستراون.
بەرپرسانی دیکەی سەربازیی ئۆکراینا باس لەوە دەکەن، لە رێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکیی رووسیایان بۆ سەر کیێڤ داوەتەوە.
میدیای ئۆکراینیش باسی لەوە کرد، رووسیا لە رێگەی مووشەکی کرووز و بالیستی و درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر کێڤ.
کلیچکۆ ئاماژەی بەوە کردووە، تیمەکانی فریاکەوتن نێردراونەتە شوێنی بیستنی تەقینەوەکان لە سیڤیاتوشینسکی، هۆلۆسیڤسکی و سۆلۆسمیانسکی؛ هەروەها باسی لەوە کرد لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی تێکشکاوی مووشەک لە ناوچەی شیڤشینکیڤسکی کەسێک برینداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ