رووداو دیجیتاڵ
تەنیا 5ی رۆژی ماوە بۆ ئەوەی ئەمریکای زلهێزی جیهان سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، کە دەکرێت لێکەوتە و گۆڕانکاریی بۆ تەواوی جیهان هەبێت.
راپرسییەکان دەریدەخەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکەی 5ی ئەم مانگەدا شکست بە کامالا هاریسی دیموکرات دەهێنێت و دەبێتەوە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا.
راپرسییەکان دەریدەخەن، لە سەرانسەری ئەمریکادا ترەمپ لەپێشەوەیە بەم شێوەیە:
لە راپرسیی نیشتمانیدا، واتە لەو راپرسییانەی خەڵکی ناوچەکانی سەرانسەری ئەمریکا بەشدارییان تێدا کردووە رێژەی دەنگدان بە ترەمپ 48.4% و هاریس 48.1%ـە؛ واتە ترەمپ بە 0.3 خاڵ لەپێشەوەیە و جیاوازییەکە ئەوتۆ نییە.
هەشت ویلایەت هەن کە تووندترین رکابەرایەتییان تێدایە؛ ئەو هەشت ویلایەتە یەکلایی دەکەنەوە کێ دەبێتە سەرۆک. هەشت ویلایەتەکە نە زۆرینە کۆمارین و نە زۆرینە دیموکراتن؛ لە شەش لەو ویلایەتانە ترەمپ و لە دووانیان هاریس لەپێشە، بەڵام تێکڕا ترەمپ بە 0.9 خاڵ لە پێش هاریسەوەیە.
تێکڕا لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، نیڤادا، ویسکۆنسن، میشیگن، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکوور و جۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ 48.5%ی دەنگدەرانی راپرسیی نیشتمانیی بەدەستهێناوە و کامالا هاریسیش 47.6%.
وەکو چۆن بە درێژایی رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کردوویەتی، رووداو ئەم ئامارانەی لە پێگەی ریەل کلیەر پۆڵیتیکسی ئەمریکییەوە وەرگرتووە، کە بۆ بەردەستکردنی ئەم ژمارانە پشت بە لێکدانەوەی راپرسییەکانی نزیکەی 165 دەزگای ئەمریکی و جیهانی دەبەستێت.
راپرسیی ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان (یەکلایی نەبووەوەکان) کە بریتین لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، نیڤادا، ویسکۆنسن، میشیگن، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکوور و جۆرجیا، بەو شێوەیە کە دۆناڵد ترەمپ 48.5% و کامالا هاریس 47.6% بەدەستدەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ