ماکرۆن بە مەرج ئامادەیە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع بکات

28-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی هەینی ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا راگەیاند، بەو مەرجەی دیمەشق کراوەیی بەرامبەر کۆمەڵگەی سڤیل نیشان بدات و پابەند بێت بە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووریا.
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، ماکرۆن رایگەیاند، "هەبوونی حکومەتێک کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سڤیلی سووریا لەبەرچاو بگرێت، هەروەها بە شێوەیەکی روون و یەکلاییکەرەوە بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە، لەگەڵ گەڕانەوەی هاووڵاتییان، سێ بنەمای سەرەکین بۆ بڕیاردان لەسەر قۆناخی راگوزەر"ی سووریا.
 
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامادەکارییەکی تەواومان هەیە بۆ درێژەدان بەم گفتوگۆیە و پێشوازیکردن لە سەرۆککۆماری راگوزەر. هەفتەکانی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبن بۆ دڵنیابوونەوە لەمە. بەڵام ئەو گفتوگۆیانەی تاوەکو ئێستا کردوومانن، بە تەواوی ئەرێنین."
 
سەرۆکەکانی فەرەنسا و لوبنان بە ڤیدیۆ گفتوگۆیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، هاوتا قوبرسی و یۆنانییەکانیان کرد و تیشکیان خستە سەر پرسی گەڕانەوەی پەناخوازانی سووریا.
 
ماکرۆن جەختی کردەوە کە ئەم پرسە "بۆ وڵاتێکی وەکو لوبنان زۆر گرنگە" و گوتیشی، "ئەوەی پێویستە پێش گەڕانەوە[ی پەناخوازان] بەدیبێت، هەبوونی نوێنەرایەتی سیاسییە کە کۆمەڵگەی سڤیل بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لەخۆبگرێت. ئەمە ئەو بەڵێنەیە کە سەرۆککۆمار [شەرع] داویەتی."
 
ماکرۆن هەروەها داوای کرد، "ئاسایشی سەرجەم سووریاییەکان لە وڵاتەکەدا گەرەنتی بکرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیی سووریا بدات، بە مەبەستی کارکردن لەسەر "چوارچێوەیەکی هەمیشەیی بۆ گەڕانەوە"ی پەناخوازان.
 
کانوونی یەکەمی 2024، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی نیو سەدەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا، قۆناخی راگوزەر دەستیپێکرد، بەڵام رووبەڕووی ژمارەیەک بەربەست و ئاڵنگاری بووەتەوە.
 
لە چەند هەفتەی رابردوودا رۆژئاوای وڵاتەکە کوشتوبڕێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی راگوزەر و لایەنگرانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رووخێنراوی وڵاتەکە دروستبوو، کە ژمارەیەکی زۆری عەلەوییەکان تێیدا کۆمەڵکوژ کران.
 
بڕیارە شەرع رۆژی شەممە حکومەتێکی نوێ رابگەیێنێت کە گوایە بەشێوەیەکی باشتر نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی سووریا دەکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی سووریا، شەرع لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگیرێن.
 
راگەیێندراوەکە دەڵێت، شەرع "داوای لابردنی سزا ئابوورییەکانی وڵاتانی رۆژئاوای کرد کە بەسەر سووریادا سەپێندراون، ئاماژەی بە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەو سزایانە لەسەر ئابووریی سووریا کرد."
 
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "مانەوەی ئیسرائیل لە خاکی سووریادا هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە."
 
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئیسرائیل پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوچەی لەچەکداماڵدراوی لە بەرزاییەکانی گۆلان داگیر کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. وێنە: Reuters

بەریتانیا بە ناونیشانی "جارێک بۆ هەمیشە" رووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە

حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ژمارەیەک وڵات لووتکەیەک بۆ رێگری لە کۆچبەران بەڕێوەدەبات. لەو لووتکەیەدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەیان دەکات. ئەمەش لەکاتێکدایە بەرە بەرە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکات و تووڕەیی خەڵکی وڵاتەکەش لەو پرسە زیاد دەبێت.