رووداو دیجیتاڵ
وێڕای ئەوەی بەهۆی زیادکردنی گومرگ لەسەر کاڵا بیانییەکان، بازاڕی ئەمریکا شڵەژاوە و بەهای دۆلار دابەزیوە؛ بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی سیاسەتەکە دەردەبڕێت.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، "سیاسەتی پێناسی گومرگیمان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت؛ شتێکی زۆر دڵخۆشکەر دەبێت بۆ ئەمریکا و جیهانیش. زۆر بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت."
قسەکانی ترەمپ دوای ئەوە هاتن کە رۆژی هه‌ینی به‌های دۆلار دابه‌زی، نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاست و بازاڕی پشکەکانیش شڵه‌ژان، ئەوەش دوای ئەوەی چین وه‌ڵامی پێناسە گومرگییەکانی ئه‌مریکای دایه‌وه و شه‌ڕی بازرگانیی نێوان گه‌وره‌ترین دوو ئابووریی جیهانی قووڵتر کرده‌وه.
بازاڕی پشکەکانی "وۆڵ ستریت" به دابه‌زین کرایەوە، به‌ڵام به خێرایی به‌رزبووه‌وه و گەیشتنە بەرزترین ئاستی هه‌فته‌کە.
بازاڕه‌کانی ئەورووپاش هەژان، لە کاتێکدا چین رایگه‌یاند، پێناسی گومرگی لەسەر کاڵای ئه‌مریکا 125% به‌رز ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بەوە کرد که وه‌ڵامی هیچ به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌مریکا ناداته‌وه.
له مامه‌ڵه‌کانی دوای نیوه‌ڕۆدا، پێنوێنی فرانکفۆرت دابه‌زی و پاریس جێگیر بوو. بەراورد بەوان، له‌نده‌ن به‌رزبووه‌وه، چونکه داتا‌کان پێشانیاندا ئابووریی به‌ریتانیا له شوباتدا زۆر زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا گه‌شه‌ی کردووه.
جیم رید، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار له دۆیچه بانکی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: "هۆکاری سه‌ره‌کیی گوشاری نوێی بازاڕه‌کان، زیادبوونی گرژییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و چینە."
رید گوتیشی، "نه ئه‌مریکا و نه چین هیچ نیشانه‌یه‌کی پاشه‌کشێیان نه‌نواندووه. سه‌رۆک تره‌مپیش متمانه‌ی خۆی به پلانه‌کانی ده‌ربڕیوه."
دۆلار کەمێک لە بەهاکەی بەدەستهێنایەوە دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یۆرۆ گه‌یشته نزمترین ئاستی سێ ساڵی رابردوو لە ئەنجامی سستبوونی متمانەی وەبەرهێنەران پێی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ