ڤیکتۆریا تەیلەر: ئامانجی سەرەکی ئەمریکا ئەوەیە ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئامانجی ئیدارەی ترەمپ ئەوەیە کە ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت و سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بە دیپلۆماسی کێشەکانی لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات. وەزیری پێشووی دەرەوەی سوێدیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا لە رۆلی سەرکردایەتیکردنی جیهان پاشەکشە دەکات.