جووەکان لە ئەمریکا بۆ بەرگریکردن، خۆیان فێری بەکارهێنانی چەک دەکەن

15-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 نێوەندەکانی فێربوونی بەکارهێنانی چەک لە ئەمریکا
نێوەندەکانی فێربوونی بەکارهێنانی چەک لە ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێوەندەکانی فێربوونی بەکارهێنانی چەک لە ئەمریکا پڕبوون لە هاووڵاتی جوو، ئەوان پێیان وایە، تاوانی دژی جووەکان زیادیکردووە و دەیانەوێت لەرێگەی فێربوونی بەکارهێنانی چەکەوە بەرگری لەخۆیان بکەن. 
 
دەیڤد کۆواڵسکی، راهێنەرێکی سەربازییە دەڵێت، "لەوەتەی شەڕ لە ئیسرائیل روویداوە، جووەکان هەموویان، پیاوان، ئافرەتان و خێزانەکان دەیانەوێت زیاتر خۆیان بپارێزن و دێن بۆ راهێنان و چەک دەکڕن."
 
بەگوێرەی ئاماری گرووپەکانی داکۆکیکار لە جووەکان، لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر و دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تاوان لە دژی جووەکان  400٪ زیادیکردووە. 
 
پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی تاوانی دژی جووەکان ئێستا گەیشتووەتە "ئاستێکی مێژوویی"، داوای لە جووەکانی وڵاتەکە کرد کە ئاگاداری خۆیان بن. 
 
بەگوێرەی ئامارەکان، دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە حەوت هەزار جوو لە ئەمریکا خۆیان فێری بەکارهێنانی چەک کردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە.
 
کۆرین فێڵدمان، یەکێکە لە جووەکانی ئەمریکا و دەڵێت، "نامەوێت ببمە کەسێك کە بەشێوەیەکی گونجاو ئاگاداری خۆی نەبووە، یاخود خۆم فێری ئەو شتە نەکردووە کە پێویست بووە بۆ پاراستنی خۆم و خێزانەکەم."
 
لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، 312 هێرش دژی جووەکان لە سەرانسەری ئەمریکا تۆمارکراون و ئەوەش ترسی لای جووەکان دروستکردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە